نێچیرڤان بارزانی گه‌یشته‌ ئه‌بو زه‌بی

نێچیرڤان بارزانی گه‌یشته‌ ئه‌بو زه‌بی

زاری كرمانجی -  ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 11/6/2021 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی له‌سه‌ر داوای به‌ڕێز شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نهیان، جێنشینی ئه‌بو زه‌بی و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئیمارات، گه‌یشته‌ ئه‌بو زه‌بیی پایته‌خت.

له‌ ڕێوڕه‌سمێکدا له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی ئه‌بو زه‌بی له‌لایه‌ن به‌ڕێز ئه‌حمه‌د عه‌لی ئه‌لسایغ، وه‌زیری ده‌وڵه‌ته‌وه‌ به‌ یاوه‌ریی به‌ڕێزان باڵیۆزی عێراق له‌ ئه‌بو زه‌بی و کونسولی گشتیی ئیمارات له‌ هه‌ولێر، پێشوازی لێکرا.

به‌پێی به‌رنامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌، سبه‌ی شه‌ممه‌ 12/6/2021 سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نهیان كۆده‌بێته‌وه‌.

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا پته‌وترکردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئیمارات و چۆنیه‌تیی فراوانكردنی بواره‌كانی هاوبه‌شی و هاریكاریی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ ئیمارات تاوتوێ ده‌که‌ن، له‌باره‌ی دوایین پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی بیروڕا ده‌گۆڕنه‌وه‌.

 

زۆرترین بینراو