نەهرۆ رواندزی ١٠٠ ئامێری فێنککەرەوەی بۆ پەروەدەکانی دەڤەری سۆران دابینکرد

نەهرۆ رواندزی ١٠٠ ئامێری فێنککەرەوەی بۆ پەروەدەکانی دەڤەری سۆران دابینکرد

زاری کرمانجی - سۆران 
لە پێناو رەخساندنی کەشێکی لەبار بۆ قوتابییان، بەتایبەتی لەکاتی نزیک بوونەوەی تاقیکردنەوەکان، نەهرۆ رواندزی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەهاوکاری دەزگای خێرخوازی بارزانی  ١٠٠ ئامێری فێنککەرەوەی بۆ پەروەردەکانی سۆران و رواندزو چۆمان دابینکرد.
عیسا هەورامی بەرپرسی نووسینگەی نەهرۆ رواندزی بەزاری کرمانجی راگەیاند: وەک هاوکاریەک بۆ کەرتی پەروەردە و خزمەتکردن بە قوتابییان، نەهرۆ رواندزی ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەهاوکاری دەزگای خێرخوازی بارزانی ١٠٠ ئامێری فێنککەرەوەی لەجۆری موبەریدە بۆ قوتابخانەکانی پەروەردەکانی سۆران ، رواندز، چۆمان دابینکرد، لە مەڕاسیمێکدا بەئامادەبوونی نوێنەری دەزگای خێرخوازی بارزانی و بەڕێوەبەری پەروەردەکانی ئەم سنوورە، تووانر ئەو ئامێرانە بەسەر قوتابخانەکان دابەشبکرێن، بۆ پەروەردەی سۆران ٥٠ ئامێر دابینکرا بەهۆی زۆری ژمارەی قوتابخانەکانی سۆران، پەروەردەی رواندز ٢٥ ئامێر، پەروەردەی چۆمانیش٢٥ ئامێر کۆی گشتی ئامێرەکان ١٠٠ ئامێری فێنککەرەوە بوون کە لایەن نەهرۆ رواندزی بەهاوکاری دەزگای خێرخوازی بارزانی دابەشکران بەسەر پەروەردەکانی سۆران و رواندزو چۆمان.
بەڕێوەبەری پەروەردەکانیش سوپاس و رێزو دەستخۆشی خۆیان ئاراستەی نەهرۆ رواندزیکرد لەبەرامبەر ئەو خزمەتی پێشکەشی دەکات لە بواری پەروەردە، دابینکردنی ئەو ئامێرانەش زۆر پێویست بوو بۆ قوتابخانەکان.

زۆرترین بینراو