نەهرۆ مەحموود :  داوا لە هاووڵاتییان دەكەم بە خرۆشەوە بەشداری هەڵبژاردن بكەن

نەهرۆ مەحموود :  داوا لە هاووڵاتییان دەكەم بە خرۆشەوە بەشداری هەڵبژاردن بكەن

زاری كرمانجی- سۆران: نەهرۆ مەحموود قادر بەگ رواندزی، كاندیدی ژمارەی 26 لە بازنەی 1ی پارێزگای هەولێر لەسەر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە لێدوانێكیدا بۆ زاری كرمانجی گووتی" ئەركی راستەقینەی پەرلەمانتارانی كورد لە بەغدا بەرگری كردنە لە مافە دەستوورییەكانی نەتەوەی كورد و كوردستانیان لە سنووری هەرێمی كوردستان، بۆیە ئەو كەسەی دەبێتە كاندید و دەردەچێت پێویستە هۆشیارییەكی قوڵ  و وردی یاسایی و دەستووری هەبێت، ئەمەش ئەو كاتە دێتە دی كە زمانی عەرەبی بەشێوەیەكی زۆر باش و ئەكادیمی بزانێت".
ئەو كاندیدەی پارتی بۆ پەرلەمانی عێراقی زیاتر گووتی " جگە لە شارەزایی لە بواری یاسایی و دەستووری پێویستە كەسەكە لە بواری سیاسی و پەیوەندیشەوە هەم ئەزموونی هەبێت، هەمیش وریا بێت، ئەم دوو خاڵە زۆر جەوهەرین كە هەر دووكیان لەخۆمدا دەبینم و لە خولی رابردوو ئەزموونێكی باشم وەرگرتووە".
 لە كۆتایی قسەكانیدا كاندیدی ژمارە 26 لە بازنەی 1، نەهرۆ مەحموود گووتی " داوا لە هاووڵاتییان دەكەم ووتەی جەنابی سەرۆك بارزانی لەبەر چاو بگرن و بە جۆش و خرۆشەوە دەنگ بدەن، باشترین هەڵبژاردەش كاندیدەكانی پارتین لە گشت بازنەكانەوە، داواش لە خەڵكی دەڤەری سۆرانی خۆشەویست دەكەم، هەنگاوەكانی پارتی بۆ خزمەتكردنی ئیدارەی سۆران لە بیر نەكەن كە لە هزر و پلانی جەنابی مەسروو بارزانییەوە سەرچاوەی گرتووە و بە دەنگدان بە كاندیدانی پارتی پاڵپشتی بەهێزی جەنابیان دەبین بۆ چاكسازی و كوردستانێكی بەهێز".