هاری كین تۆتنهام جێ دەهێڵێت

هاری كین تۆتنهام جێ دەهێڵێت

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: رۆژنامەكانی ئینگلتەرا پلانی هاری كەینی هێرشبەری یانەی تۆتنهامیان ئاشكراكرد، بۆ ئەوەی لەو رێگەیەوە فشار بخاتە سەر یانەكەی لە پێناو پەیوەندیكردن بە یانەی مانچستەر سیتییەوە. هاری كەین لە یانەی تۆتنهام بەهۆی شكستهێنان لە بەدەستهێنانی نازناوەكان لەگەڵ یانەكەی، دوای تەواو بوونی یارییەكانی وەرزی رابردووی پریمەرلیگ رۆیشتنی خۆی لە یانەكە راگەیاند. نونۆ سانتۆ ئێسپەربیتو راهێنەری نوێی تۆتنهام دوێنێ هەینی لە لێدوانی رۆژنامەوانییدا دووپاتی كردەوە كە كەین بەشێكە لە پلانەكانی و ئەم هاوینە تیپەكە جێ ناهێڵێت . بەڵام تەلەگراف لەراپۆرتێكیدا ئەوەی بڵاوكردۆتەوە كە كەین سورە لەسەر ئەوەی ئەم هاوینە بڕوات و بەنیازە فشار لەسەر ئیدارەی یانەكە بكات بۆ ئاسانكاری كردن بۆ رۆیشتنی لە تۆتنهام. هاری كەین بەنیازە دوای كۆتایی هاتنی پشووی هاوین نەچێتە مەشق و راهێنانەكانی یانەكەی، چونكە ئەو لەم وەرزەدا نایەوێ لەگەڵ هاوتیمەكانیدا بەدەوام بێت لە ئامادەكاریدا بۆ وەرزی نوێی 2021 / 2022. هاری كەین لەلایەن مانچستەر سیتیەوە داواكراوە كە یانەی مان یوو دەیەوێ ئەو هێرشبەرە تەمەن 27 ساڵە بۆ یانەكەی بگوازێتەوە لە پێناو ئەوەی شوێنی سێرجیۆ ئەگوێرۆ بگرێتەوە لە یانەكە. پێشتر مانچستەر سیتی ئۆڤەرێكی پێشكەشی تۆتنهام كردبوو بۆ ئەوەی ئەم هاوینە گرێبەست لەگەڵ كەین بكات، كە بەهای 100 ملیۆن پاوەندە، لەگەڵ پێدانی یەكێك لە ئەستێرەكانی تیپەكە، بەڵام بەڕێوەبەرانی سپێرس ئەو ئۆڤەرەی رەتكردەوەو داوای 150 ملیۆن پاوەندی كرد. وەرزی رابردوو هاری كەین لەگەڵ تۆتنهام 33 گۆڵی تۆماركردو 17 گۆڵیشی بۆ هاوڕێكانی درووستكرد، لە 49 یاریدا لە پێشبڕكێ جۆراوجۆرەكاندا.

زۆرترین بینراو