هاندەران دێنەوە نێو یاریگەكان

هاندەران دێنەوە نێو یاریگەكان

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: بەڕێوبەرانی یارییەكانی پریمەرلیگ، دوێنێ چوار شەممە بەیانێكی فەرمیان دەركردو كاتی گەڕانەوەی هاندەرانیان بۆ یارییەكانی پریمەرلیگ ئاشكراكرد.
بە شێوەیەكی فەرمی بڕیاردراوە كە لە دواین دوو گەڕی یاریەیكانی خولی نایابی ئینگلتەرا، رێگە بە هاتنەناوەوەی هاندەران بدرێت بۆ نێو یاریگەكان، بەڵام بەو مەرجەی تەنها هاندەرانی ئەو یانەیە ئامادەبن كە یارییەكە لەسەر یاریگەی خۆیدا ئەنجام دەدات، لەگەڵ رەچاوكردنی ئەو مەرجە تەندروستیانەی حكومەتی ئەو وڵاتە دایناوە.
لە مانگی سێی ساڵی 2020ەوە هاندەران لە یاریگەكانی پریمەرلیگ دوورخراونەتەوەو تەواوی چالاكیە وەرزشییەكان ڕاگیران، لەگەڵ ئەوەی چەند مانگێك دواتر یارییەكانی پریمەرلیگ دەستی پێكردەوە، بەڵام رێگە بە هاندەران نەدرا ئامادەی نێو یاریگەكان بن.
بەم دواییانە حكومەتی بەریتانیا بڕیاریدا هاندەران بگەڕێنەوە یاریگەكانی تۆپی پێ و سەرەتا 2000 هاندەر بۆیان هەیە بێنە ناو یاریگە بەو مەرجەی تەنها هاندەرانی یانەی خاوەن یاریگە ئامادەبن لەگەڵ رەچاوكردنی رێكارە تەندرووستییەكان، بەڵام دواتر بەهۆی بڵاوبونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆڕۆنا، حكومەت جارێكی دیكە دەرگەی یاریگەكانی بەڕووی هاندەراندا داخستەوە.

زۆرترین بینراو