هۆكارەكانی ناخۆش بوونی بۆنی جەستە

هۆكارەكانی ناخۆش بوونی بۆنی جەستە

ڕاستە هەستی بۆن کردن تایبەتە بە لوت، بەڵام زۆرجار ناتوانیت بە لوتت هەست بە زۆربەی بۆنەکان بکەیت، بۆیە پێویستە بەم شێوەیە گرنگی بە خۆت بدەیت تا ڕێگە بگریت لەو بۆنە ناخۆشە.

1.پێش پۆشینی هەر جل و بەرگێک پێویستە سەرەتا بۆنی بکەیت ئەگەر زانیت بۆنی ناخۆشە ئەوا باشتر وایە لەبەرینەکەیت، چونکە ئەم بۆنە لەگەڵ جلەکەدا دەگوێزرێتەوە بۆ تۆ و بەکارهێنانی کرێمی دژە ئارەق کردنەوە چارەسەری ناکات.

2.پاش خواردنی سیر یان پیاز و باشتر وایە ددانەکانت پاک بشۆیت و پاشان نەعنا بخۆیت چونکە بۆنێکی خۆشی هەیە و ڕێگە لەو بۆنە ناخۆشە دەگرێت.

3.پێویستە ڕۆژانە خۆت بشۆیت و ئاگاداری پاک وخاوێنی خۆت ببیت و باشتر وایە هەمیشە بۆنە خۆشەکان یاخود کرێمی دژە ئارەق کردنەوە بەکاربهێنیت.

4.هەروەها کەسانی جگەرە کێش باشتر وایە بنێشت بجون لە دوای جگەرە کێشان تاکو لەو بۆنە ڕزگاریان ببێت.

زۆرترین بینراو