هۆکارەکانی وشکی دەم وە کاریگەریان لەسەر تەندروستی دەم و ددان

هۆکارەکانی وشکی دەم وە کاریگەریان لەسەر تەندروستی دەم و ددان

وشکی دەم(xerostomia):بریتیە لەوکێشەیەی کەڕوودەدات بەهۆی  لیکەڕژێنەکانی ناودەم کە ناتوانن بڕی پێویست لەلیک (saliva)بۆ هێشتنەوەی دەم بە شێداری دابین بکەن .

زۆرترین ئەو هۆکارانەی کەوا دەبنە هۆی وشکی دەم بریتین لە :

1/بەکارهێنانی هەندی جۆری دەرمان بەتایبەتی دەرمانی دژی بەرزەپەستانی خوێن ،چارەسەری خەمۆکی، دەرمانی نەهێشتنی ئازارو دژە هەستیاری .

2/زیادبوونی تەمەن و جگەرەکێشان.

3/چارەسەری شێرپەنجە،ئەو دەرمانە کیمیاویانەی کەبەکاردێن بۆ چارەسەری شێرپەنجە.

4/زیان پێگەشتنی دەمارەکانی سەرومل جا بەهۆی نەشتەرگەری یان ڕووداوبێت هۆکارە بۆوشکی دەم .

5/هەندێ هۆکاری دیکەی وەکو نەخۆشی شەکرە ، هەوکردنی کەڕووی ،نەخۆشی خۆیە کۆئەندامی بەرگری ، زەهایمەرو هەروا ئەوکەسانەی کە زۆرینەی کات بەدەم هەناسەدەدەن .

کاریگەری وشکی دەم لەسەر تەندروستی دەم وددان :

زیادبوونی پەڵە لەسەرددانەکان ، سووربوونەوی ناودەم ،نەخۆشی پووک ، زیادبوونی کلۆری ددان ،هەوکردنی کەڕوویی لەناودەم (yeast infection)شەقبوون و وشکی لێو و بۆنی ناخۆشی دەم .

{ئەگەر بۆماوەیەکی درێژ نیشانەکانی وشکبوونی دەمت هەبوو پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت بۆ پێدانی ڕێنمایی و وەرگرتنی چارەسەر }.

زۆرترین بینراو