هێرش محسین.. مێژوویەکی پڕ لە سەروەری وەرزشی بۆ کوردستان لە سۆران تۆمارکرا

هێرش محسین.. مێژوویەکی پڕ لە سەروەری وەرزشی بۆ کوردستان لە سۆران تۆمارکرا

 
لە رۆژی ٢٠٢١/٩/٣‎ 
لە رۆژێکی مێژوویدا  ھەموو باشترین کچە وەرزشوانەکانی کوردستان کە زۆربەیان لە ھەلبژاردەی عێراق یاری دەکەن وە باشترینەکانی عێراقن لە سۆران لەگەل کچانی ھەلبژاردەی سۆران یاریەکی دۆستانە و مێژوو ییان ئەنجام دا 
‏‎کە بۆ یەکەمین جار یاریەکی کراوەی خانمان  لە یاریگای گەورەی ١١ یاریزانی ئەنجامبدرێت وەک پەیامێک بۆ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان و عێراق کە شێرە کچانی کوردستان توانای یاری کردنیان ھەیە لە یاریگای ١١ یاریزانی وە توانایان ھەیە ببنە رکابەرێکی بە ھێز بۆ تیپەکانی ١١ یارییزانی عێراق   ئێمەش ھیچمان بە دەر نیە لە ولاتانی تر بگرە لە عێراقیش باشترین یاریزانانی ھەلبژاردەی کچانی عێراق بریتین لە شێرە کچانی کوردستان  لە کۆی ٢٢ یاریزانی ھەلبژاردەی کچانی عێراق ١٥ یاریزانی کوردن ئەمە دەرخەری ئەوەیە کە شێرەکچانی کوردستان شایەنی ئەوەن کە زیاتر پەرەیان پێ بدرێت لە یاری تۆپیپێ دا بوارەکەیان بۆ فراوان بکرێت تەنھا بە فوتسال نەبەسترێتەوە وە پێویستە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ـ Kurdistan Football Association کار لەسەر ئەوە بکات لە کوردستانیش  خولی یاریگای کراوە لەسەر ئاستی یانەی  کچان لە ١١ یاریزانی ھاوشێوەی کوران بکرێتەوە ، یانەکانیش کار لەسەر ئەوە بکەن کە بتوانن تیپی ١١ یاریزانی کچان دروست بکەن ھەولی زیاتر بدرێت بۆ فراونکردنی وەرشی ئافرەتان لە کوردستان ، 
‏‎بیرۆکەی ئەم یاریە مێژووییە  لەلایەن (کاپتن مازن و کاپتن هێرش ) داڕێژرابوو  وە سوپاس بۆ کاپتنMazn Saidawa Sportباشترین راھێنەری عێراق  و کوردستان و راھێنەری  ھەلبژاردەی عێراق  کە رەزامەندی دەربری کە ئەم مێژوویە لە شاری سۆران تۆمار بکرێت لە پایتەختی کوردستان کە باشترینەکانی عێراقی لە سۆران کۆکردەوە بۆ تۆمار کردنی ئەم سەروەریە لەم شارە  ، ئەم یاریە مێژوویە و چاڵاکیەکە  لەلایەن رێکخراوی ورە  wra organization  بە ھاوکاری ھەر یەک لە جەنابی قایمەقامی سۆران زۆر بەرێز Halgord Shex Najeeb  ھەلگورد شێخ نەجيب و جەلال سەعید Jalal Sahedئیمپراتۆری وەرزش  خەلات و پێداویستیەکانی ئەم یاریە رێکخرا بوو و بەڕێوەبرا ،سوپاس بۆ خوا بە سەرکەوتویی  و سەلامەتی ھەموو یاریزانەکان تەواو بوو   

‏‎ بە پێویستی دەزانین سوپاسێکی بێ پایان ئاڕاستەی قایمەقامی قەزای سۆران بکەین کە  ئامادەیەکی تەواوی هەبوو لە سەرکەوتنی ئەم یاریە مێژوویە هاوکات جەنابیان  بەڵێنی بەردەوام بوونی پاڵپشتی خۆی ڕاگەیاندوە لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری وەرزشە جۆراوجۆرەکانیی کچان لەم دەڤەرە 
‏‎ بەم پاڵپشتیەی جەنابیان ان شاءالله لە داهاتودا بتوانین زیاتر  گرنگی بە  وەرزشی خانمان بدەین  خزمەتی زیاتر بە شێرە کچانی دەڤەرەکەمان بکەین 

‏‎هەروەها زۆر سوپاسی براو هاوکارمان کاک جەلال سعید دەکەین کە شوێن پەنجەی دیارە لە هەر کارێک کە خزمەت بە وەرزش بکات بەبێ جیاوازی  کاردەکات بۆ فراوان بوون و نیشاندانی ئاست و لێهاتوو گەنجانی سۆران  بەبێ جیاوازی ڕەگەز دووبارە سوپاس کە هاندەرێکی هەمیشەیمانی و جێگای شانازیت بۆ ئەم شارە 
 
‏‎زۆر سوپاسی Zahra Chato بەرپرسی ناوەندی لاوانی سۆران کە ئامادە بوون و وە دیاریەکی پێشکەش بە کچانی سۆران کرد  هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین دووبارە سوپاس 

‏‎زۆر زۆر سوپاسی  بەڕێزان دەستەی ناوبژیوانان دەکەین کە ماندوبوون لەگەڵمان کاپتنFuad Omar Bradosti   ناوبژیوانی پلە یەکی عێراق  و Sarwin Sardar وهاوکارانی هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین 

سوپاسێکی بێ پایان ئارستەی پەیامنێرە خەمخۆرەکان و بە ئەزموونەکانی شاری سۆران و دەزگای راگەیاندنەکان دەکەین کە ھەمیشە پێشەنگ بوون لە پێشاندانی جوانی شارەکەمان خزمەت کردن بە شارەکەمان گەر ئێوە نەبن ھەموو جوانیەکان و بەھرەی تاکەکانی دەڤەرەکەمان بە شارەوەی دەمێنێتەوە ئەرکتان پیرۆزە بەردەوام بونتان ھۆکاری بەردەوامی ئێمەیە ھیوای سەرکەوتنتان بۆ ئەخوازین 
‏‎ هەروەها زۆر سوپاسی تەواوی ئەو کەسانە دەکەین کە لەم ڕۆژە مێژوویە  ئامادەبوون  و بەژداریان کردووە بەتایبەتی  نوێنەری جەنابی قایمەقام و نوێنەری سەرۆک یانەی سۆران مامۆستا  فەرمان اسماعیل و سەرۆکی یانەی ئافرەتانی هەولێر  و وێنەگر عبداللە و بەڕێزان تەواوی چین و توێژەکانی تر   سوپاس  بۆ پاڵپشتیتان   ئەگەر بە وشەیەکیش بێ

‏‎یاریەکەش لە نێوان   
‏‎هەڵبژاردەی کچانی سۆران  و یانەی ئافرەتانی هەولێر   بوو کە یانەی ئافرەتانی ھەولێر پێکهاتبوون لە  باشترینەکانی عێراق و کوردستان زۆربەی ئەو یاریزانانە کە لە هەڵبژاردەی عێراق  یاری دەکەن ھەر یەک لەم یاریزانانە مێژوویەکی پر سەروەریان تۆمار کردوە لە سەر ئاستی کوردستان  و عێراق بۆ یانەی ئافرەتانی ھەولێر ئێوە  پالەوانن باشرینین و وە خاوەنی بە ئەزمونترین راھێنەری کوردستان و عێراقن  ھیوای سەرکەوتنتان بۆ  ئەخوازین وە ھیوادارین ھەمیشە لە پێشەنگ و لە بەرزترین ئاست بتانبینین ئەوە لە بیر مەکەن کە ئێوە نێوێنەرایەتی ھەموو کوردستان لە عێراق و لە دەرەوەی عێراق  ئێوە  جێگای شانازین  بۆ ئێمە و تەواوی کوردستان 
‏‎ئەنجامی یاری: ئاستی ھەردوو تیپەکە زۆر باش بوو لە کۆتا خولەکی زیادکراو دا 
‏‎یانەی ئافرەتانی هەولێر( ١- ٠ )هەڵبژاردەی کچانی سۆران بردەوە 

‏‎پیرۆزبایی لە یانەی بەرامبەر دەکەین و ئێوە شایەنی باشترینن  و 
‏‎دەست خۆشیش لە کچانی دەڤەرەکەمان ئەکەین کە ئاستێکی زۆر باشیان پێشکەش کرد بەهیوای سەرکەوتنتان بۆ ئەخوازین لە داھاتوو دا باشترین ئەبن ان شاءالله

داوای لێ بووردن لە تیپی بەرامبەر و دەستەی ناوبژیوان و پەیامنێرە خەمخۆرەکان و میوانە بەرێزەکان ھاندەرە خۆشەویستەکان و یاریزانەکان مان دەکەین لەوەی ھەر کەمووکوریەکمان ھەبووە لە ئاست ئێوە نەبووە ئەم کەمووکوریانەی کە ھەبووە یان لە توانای ئێمە نەبووە یان لە یەکەم ئەزموونی ئێمە بووە 
 
 ھێرش محسن سەرۆکی رێکخراوی ورە بۆ پەرەپێدانی لاوان  و راھێنەری ھەلبژاردەی کچانی سۆران