هێلین پاڵانی بەفری ڕەش بڵاودەکاتەوە

هێلین پاڵانی بەفری ڕەش بڵاودەکاتەوە


محەمەد ئامۆکەیی- زاری کرمانجی:

 هێلین پاڵانی، ئافرەتێکی تەمەن 29ساڵانەو یەکەم رۆمانی لەژێر ناوی بەفری ڕەش بەچاپ گەیاند، هێلین لە رێگەی ئەم رۆمانە پەیامێکی مەزنی بۆ هەموو ئەوکەسانە هەیە کە تەنانەت بەفریش بەڕەش دەبینن، لەسەر ناوەڕۆکی رۆمانی بەفری ڕەش لە دیدراێکی زاری کرمانجی، هێلین پاڵانی رایدەگێنێت" لە نێو کۆمەڵگەی ئێمەدا کێشەگەلێك هەن کە ساڵەهایە بۆتە بەربەست لە هێنانەدی خەونەکانی ئێمە،
لەم ڕۆمانەدا ویستوومە پێش هەموو شتێك كێشە و نەریتە چەوتەکان بە خەڵك ئاشنا بکەم و هەوڵبدەم چارەسەری گونجاوی بۆ بدۆزمەوە."

هێلین ئاشکرای دەکات" ڕۆمانەکەم باسی عەشقی کوڕێک بۆ کچێك دەکات کە داب و نەریتە چەوتەکان دەبنە ڕێگر لەبەردەم گەیشتنیان بەیەکدی، بێگومان کۆمەڵگەی ئێمە تەنها نەریتی خراپی تێدانییە، بەڵکو لە بەرانبەر هەر نەریتێكی خراپ چەندان نەریتی باش هەن، یەکێک لەمانە هاوڕێیەتی ڕاستەقینەیە کە لەم ڕۆمانەدا بەرجەستە دەبێت، نەریتی چەوتی جیاوازی کردن لە نێوان منداڵەکانی یەک خێزان کە هەستی پێدەکەین باسی لێوەکراوە، نەریتی جوداخوازی لە نێوان نێر و مێی هەمان خێزان تیشکی خراوەتە سەر."
هێلین پاڵانی، لەسەر ئەوەی بۆچی رۆمانەکەی ناوناوە بەفری رەش، گووتی" بەفری ڕەش باس لە گرینگی ئارام گرتن دەکات و ترسناکی سەرەڕۆیی و خێرا بڕیاردان دەخاتەڕوو، دەیسەلمێنێ كە ئارام گرتن و کات ڕۆڵی گرینگیان هەیە لە چارەسەرکردنی کێشەکان، بەفری ڕەش هیوایەک دەبەخشێتە ئەو کەسانەی کە لە بێ ئومێدیدا بەفریش بە ڕەش دەبینن.

زۆرترین بینراو