هەریر چوار کەس بوونە قوربانی

هەریر چوار کەس بوونە قوربانی

محەمەد ئامۆکەیی- زاری کرمانجی: ئەمڕۆ لە دوو رووداوی هاتوچۆدا لەسنووری هەریر چەند کەسێک برینداربوون.

لەزگین سەباح، بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی هەریر، بەزاری کرمانجی راگەیاند" بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی هەریر، لەرۆژی یەکەمی جەژنی قوربان چوار کەیسی برینداربوون بە ئۆتۆمبێل لێی تۆمارکراوە، دیارە دوو رووداوی هاتووچۆ رویان دابوو لە ئەنجامدا چوار کەس برینداربوون."

دەشڵێت" سێ لە بریندارەکان برینەکانیان سەخت بوو بەهۆی سەختی برینەکانیان رەوانەی نەخۆشخانەکانی هەولێرمان کردن بۆئەوەی چارەسەری زیاتریان بۆ بکرێت.