وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی نوێی دەركرد

وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی نوێی دەركرد

زاری كرمانجی - وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیارێكی نوێی سەبارەت دابەشکردنی داهاتی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەرکرد.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان نوسراوێكی ئاراستەی وەزارەتی شارەوانی کردوە و  رایده‌گه‌ێنێت: رەزامەندی دەربڕا لەسەر نوێکردنەوەی خەرجکردنی رێژەیەک لە داهاتی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ ساڵی دارایی 2021.

 هه‌روه‌ها له‌به‌شێكی دیكه‌ی نووسراوه‌كه‌دا هاتووه‌، رێژەی 15%ی داهاتی شارەوانی، رێژەی 15%ی داهاتی گەشتوگوزار، رێژەی 17%ی داهاتی ئاو و رێژەی 100%ی داهاتی فرۆشتنی زەوی بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەبێت.

زۆرترین بینراو