وەڵامی چەند پرسیارێک دەربارەی چاندنی ددان

وەڵامی چەند پرسیارێک دەربارەی چاندنی ددان

1-چاندنی ددان لەچ کاتێک دەکرێت ؟
بۆئەو کەسانەی کە ناتوانن تاقمی جۆڵاو بەکاربێنن جا بەهۆی لاوازی ماسوولکەکان بێت کە ناتوانی تاقمەکە لە شوێنی خۆی ڕاگیربکات یاخود ڕەتکردنەوەی ئەوجۆرە تاقمانە لەسەر ویستی نەخۆش ، هەروەها دوورکەوتنەوە لە دەستکاری کردنی ددانەکانی نزیک بۆشاییەکە لەکاتی دروستکردنی  پردی ددان {Bridge},کیفی ددان {crown}. 

2-چاندنی ددان لە چ کاتێک گونجاو نیە ؟
بۆ ئافرەتانی دووگیان ، ئەوکەسانەی کە هەستیاریان هەیە بە ئەو ماددەی کە لە دروستکردنی برغووی ددانەکە بەکاردێت ،وە بۆکەسانی خوار تەمەن 18ساڵی بەکارنایەت بەهۆی تەواو پێنەگەیشتنی ئێسکی شەویلاگ ، نەخۆشانی شەکرە و ڕۆماتیزم ، وە ئەو کەسانەی کە سیفەتی لێکخشاندنی ددانەکانیان هەیە لەشەودا ، 

3-بۆچی پاش چاندنی ددان زۆر جار لەشی نەخۆش ددانەکە ڕەتدەکاتەوە{implant rejection}:
بوونی هەستیاری لەهەندێ نەخۆش بۆ هەبوونی هەندێ ماددە کەلەچاندنی ددان بەکاردێت {undiagnosed allergy}
وە بوونی هەندێ خووی ناتەندروست لە نەخۆش وەکو لێکخشاندنی زۆری ددانەکان ، 

4-چۆن دەزانرێ کە چاندنی ددان سەرکەوتوو نەبووە ؟؟؟
هەستکردن بە ئازاری زۆر و هەوکردن و ئەستوربوونی پووکی دەوری ددانەکەو جوڵانی ددانە چانراوەکە .

زۆرترین بینراو