پارتی سەركەوتنێكی گەورەی بەدەستهێناوە... هەر چوار كاندیدەكەی پارتی لە سنووری بازنەی یەكی سۆران دەرچوونە

پارتی سەركەوتنێكی گەورەی بەدەستهێناوە... هەر چوار كاندیدەكەی پارتی لە سنووری بازنەی یەكی سۆران دەرچوونە

زاری كرمانجی- بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی كە كەوتوونەتە دەست ماڵپەڕی زاری كرمانجی پارتی دیموكراتی كوردستان، وەكو هێزی یەكەم هەم لەسەر ئاستی عێراق، هەمیش لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان سەركەوتنێكی یەكجار گەورەی بەدەست هێناوە.
لە سنووری بازنەی یەك لە پارێزگای هەولێر هەر چوار كاندیدەكەی پارتی د. محەمەد سدیق، نەهرۆ  مەحموود، سیپان عەزیز و جوان عەبدوڵڵا، دەنگێكی زۆر باشیان بەدەست هێناوە و سەركەوتنیان بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران مسۆگەر بووە.
هەر بەگوێرەی زانیارییەكان پارتی لە ناو هەولێر و دەوروبەری 5 كورسی دیكەشی بەدەستهێناوە، كە كۆی گشتی كورسییەكانی پارتی لە سنووری پارێزگای هەولێر دەكاتە 9 كورسی. 
لە سنووری پارێزگای دهۆك 9 كورسی بەدەستهێناوە، لە سنووری مووسڵ 9 كورسی دوو كورسی لە كەركووك و كورسییەكی لە سلێمانی بە دەستهێناوە، چاوەڕوان دەكرێت لەگەڵ راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن ژمارەیی كورسییەكانی پارتی زیاتر ببن، بەوەش پارتی بە هێزی یەكەمی عێراق و هەرێمی كوردستان دەمێنێتەوە". 

زۆرترین بینراو