پیاوان مەیخوێننەوە تایبەتة بە خانمان

پیاوان مەیخوێننەوە تایبەتة بە خانمان

   ئا: شەهلا رەشید


سۆزداری و دەست لە ملانێ كردن و گۆرینەوەی باوەش و سەرجێی كردن، یەكێكە لە هۆكارەكانی بەردەوامی ژیانێكی تەندروست و پر لە خۆشی و چێژ، بۆیە پێویستە هاوسەران بە تایبەت خانمان كاتی تایبەت بۆ ئەم بابەتانە دابنێن و بیر لەوە بكەنەوە چۆن دەتوانن هەم چێروەرگرن هەم چێژ ببەخشنە هاوسەرانیان، بەتایبەتی كە بەپێی توێژینەوەكانی لێكۆلەرانی بابەتە كۆمەڵایەتییەكان هۆكاری سەرهەڵدجانی كێشە و خیانەتی هاوسەرگیری یا ساردی هاوسەرگیری بۆ كمی رۆشنبیری یا بە لاوەكی سەیر كردنی ساتی سۆزداری نێوان هاوسەران دانراوە. بۆیە ئەم چەند خاڵەی خوارەوە بۆ خانمان دەخەینەروو بۆ ئەوەی كە هەم ژیانێكی خۆشتر و بێ كێشەتریان هەبێ هەمیش هەمیشە لەبەرچاو و دڵی هاوسەریان شیرین و چێژ بەخش بن.
-    كاتێكی تایبەت بۆ پێكەوە بوون لەگەڵ هاوسەرەكەت دیاری بكەو تەنها گرنگی بە پێكەوە بوونەكە بدەن نەك هیچی بابەتی دیكە.
-    بەر لە پێكەوە بوونەكە بیر لەوە بكەوە چ جۆرە كەشێك بۆ هاوسەرت دەرەخسێنی و چی پێویستە بكەی و ئامادەكاری بكە.
-    هیچ كێشەیەكی دەرەوەی كاتی سۆزداری لەو ساتە باس مەكە.
-    جلی جوان و سەرنج راكێش بپۆشە.
-    بەر لە سەرجێی كردن دەست گەمە و ماچ گۆرینەوە بكەنە خوو.
-    بۆنی خۆش و خواردنەوەی جیاواز ئامادە بكە.
-    لە كاتی ئامادە بوون بۆ جووت بوون پەلە مەكە و خۆت جلەكانت دامەكەنە، لێ گەرێ‌ با هاوسەرەكەت ئەو كارە ئەنجام بدات، چونكە دەبێتە هۆی ئەوەی زیاتر سەرنجڕاكێش بیت، یەكێك لەو كارانەی لەكاتی سێكسكردندا هاوسەرەكەت چێژی لێوەردەگرێت دەرهێنانی جلەكانتە، پێش جووتبوون نابێت بە رووتی بچیتە لای هاوسەرەكەت، چونكە لەو چێژەی كە وەردەگرێت بێ بەش دەبێت، هەوڵبدە لەكاتی سەرجێیكردن ئەو جلانە بپۆشی كە هاوسەرەكەت پێی سەرسام دەبێت.

زۆرترین بینراو