پێرێز دەیەوەێ بنزیمەو ئێمباپێ بەیەكەوە بن

پێرێز دەیەوەێ بنزیمەو ئێمباپێ بەیەكەوە بن

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: فلۆرنتینۆ پێرێز سەرۆكی یانەی ریاڵ مەدرید لە هەوڵی ئەوەدایە لە كۆتایی ئەم وەرزە گرێبەست لەگەڵ كیلیان مباپێی فەڕەنسی و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان ئەنجام بدات.

بۆندەكەی مباپێ لەگەڵ یانە فەڕەنسییەكە لەهاوینی 2022 بەسەردەچێت و ئەو یاریزانەش تا ئێستا رازی نەبووە بەنوێكردنەوەی و چوار جار گرێبەستەكانی یانەكەی رەتكردۆتەوە.

بە گوێرەی دیفێنسا سنتڕاڵ پێرێز پلانی هەیە بۆ گواستنەوەی مباپێ، بۆ ئەوەی بەلاینی كەمەوە بۆ ماوەی ساڵێك ئەو یاریزانە لە تەنیشت كەریم بەنزیما یاری بكات.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەكردوە كە پێرێز دڵنیایە لەوەی مباپێ هێرشبەرێكی نمونەی دەبێت بۆ یانەكەی، هەربۆیە هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەدات بەرەو یانەی شاهانە.

بە هاتنی مباپێ, كەریم لە یاریگەدا ئازاد دەبێت و وەك هێرشبەری سەرە ڕم یاخود هێرشبەری لاكان یاری بكات، مباپێ ئەو یاریزانانەیە كە دەتوانێ وەك یاریزانی سەرەكی یاری بكات و بگەڕێتەوە بۆ ناوەڕاستی یاریگە، هەروەها بتوانێت سەركردایەتی هێرشە هەڵگەڕاوەكانی یانەكەی بكات.

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو