پێشانگای پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی هۆڵەندا کرایەوە

پێشانگای پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی هۆڵەندا کرایەوە

زاری كرمانجی - بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرکونسڵی گشتیی شانشینی هۆڵەندا و نوێنەری وەزارەتی کشتوکاڵ و ژمارەیەکی دیکە لەبەرپرسانی ئیداری، لەشاری هەولێر پێشانگای پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی هۆڵەندا کرایەوە.

جێگەی باسە، ئامانج لەکردنەوەی ئەم پێشانگایە، پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵی و وەرگرتنی ئەزموون و شارەزایی بزنسی کشتوکاڵی هۆڵەندی و زیاتر بەرەوپێشبردنی هاوکاری نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی هۆڵەندا لەبواری کشتوکاڵی و پیشەسازیی کشتوکاڵیە.

 

زۆرترین بینراو