چاكسازییەكانی حكوومەتی هەرێم لەدیدی یاسا ناساندا

چاكسازییەكانی حكوومەتی هەرێم لەدیدی یاسا ناساندا

راپۆرت-محەمەد هەسنانی

وەك مافناسان و یاساناسان بۆ زاری كرمانجی ئاماژەی بۆدەكەن "دروشمی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێم،  ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی و بەردەوام بوون بووە لەسەر چاكسازییەكان، سەرەڕای بەربەستە نەخوازراوەكان حكوومەت ژیرانە توانیوویەتی سەقامگیری لە ئابووری و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان بەهاووڵاتییان بەبێ جیاوازی دابین بكات و گەشە بە كاروانی ئاوەدانكردنەوەی وڵات بدات.
 د. سانیع شەریف، مامۆستای فاكەڵتی یاسا و زانستە سیاسییەكان و بەڕێوەبردن لە زانكۆی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند "ئەو چاكسازییەكانی لەلایەن رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم، ئەنجامی دراون كاریگەری ئێجگار ئەرێنی بەسەر بارۆدۆخی هاووڵاتییان دروستكردوە لەرووی ئابووری و خزمەتگوزاریەوە، هەروەك هەنگاوە بەردەوامە چاكسازییەكانیش جێگەی ئومێدو دڵخۆشین و ئەركە هەمووان پشتگیری لەم هەنگاوانە بكەین".
 گووتیشی، دوای ئەوەی هەرێمی كوردستان بەهۆی دابەزینی نرخی جیهانی نەوت و وەستانی جمووجۆلی بازرگانی و پەتای كۆرۆنا و نەناردنی بودجەی حكوومەت و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكوومەتی فیدڕالەوە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان كەوتە بارودۆخێكی سەختی ئابورییەوە رەنگدانەوەی نەرێنی بەسەر كەرتی ئابووری و تەندروستی و ئاوەدانكردنەوە دروست كرد بوو، دابینكردنی مووچەی مووچەخۆرانیش ئالنگارێكی تری بەردەم سەرۆكی حكومەت بوو، بەڵام بەرێزیان دوای راگەیاندنی پلانە چوار ساڵەی حكوومەت بەشێكی زۆری پەیوەست بوو بە ئەنجام دانی چاكسازی، توانی بەسەر هەموو ئەم كێشانە سەربكەوێت وەك پلانی بۆی دانا بوو".
 ئەوەشی خستەڕوو "چاكسازییەكانی حكوومەت بریتی بوونە لە چاكسازی كردن لە پلە تایبەتە نایاساییەكان، پێدا چوونەوە بە یاسای  وەبەرهێنان و نەبەخشینی كۆمپانیاكان لە باج و وەشرگرتنی قەرزی حكوومەت لێیان، پاكتاوكردنی دوو مووچەیی، پەیڕەوكردنی بەخۆماڵی كردنی سەرمایەی كۆمپانیە ناوخۆییەكان كە بوونەتە هۆی بەردەوامی پڕۆژەكانی ئاوەدانكردنەوە، چاكسازی لە سنوورەكان و رێگەگرتن لە بازرگانی نایاسایی (بەقاچاغ)، كۆكردنەوەی داهاتەكان لە خەزێنەی حكوومەت، كەم كردنەوەی رۆتینی ئیداری لەبەردەم رایكردنی مامەڵەی هاووڵاتییان، بوونە هۆی ئەوەی كە بەسەر هەموو ئە ئالنگاریانەدا سەربكەوێت بەتایبەتی لابردنی لێبرینی مووچە".
 راشیگەیاند: "خالێكی تر لە ئەنجامی چاكسازیەكانی سەرۆكی حكوومەت بەدیهات، بریتی بوو لە ئامادەكاریەكان بۆ بودجەی ساڵانەی حكوومەت، ئەمەش هەنگاوێكی گەورەیە ئەگەر تەواو بكرێت، چونكە كاتێك حكوومەت بودجەی هەبوو مانای بوونی شەفافییەتە لە خەرجی و داهاتەكانی حكوومەت بەرامبەر بەهاووڵاتییان. گرنگتر لەمەش هەموو ئەم چاكسازیانە بوونەتە هۆی جێگیركردنی سەقامگیری پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی كوردستان، چونكە ئاشكرایە هەر وڵاتێك سێكتەرەكانی ژیان وەك لەسەرەوە ئاماژەم پێدان لاواز بوون ئەوا رەنگە مەترسی لەسەر پرۆسەی سیاسی ولات دروست بكات، بەلام حكوومەتەكەی بەرێز مەسرور بارزنی رێگەی لەم ئالنگاریانە گرت و نەی هێشتن.
 ئەو مامۆستایەی زانكۆی سۆران لە دوا قسەكانیدا دەڵێت: "بەگشتی دەتوانین بلێین سەرەڕای هەموو بەربەستە نەخوازراوەكان و دروستكراوەكان لەبەردەم بەرێز سەرۆكی حكوومەت، بەڵام زۆر ژیرانە توانی تارادەێكی باش سەقامگیری لە ئابووری و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان بەهاووڵاتییان بەبێ جیاوازی دابین بكات و گەشە بە كاروانی ئاوەدانكردنەوەی وڵات بدات.
 لەلای خۆیەوە مافناس سەنار شێرۆكی، بە زاری كرمانجی گووت: "پرسیار ئەوەیە حكوومەتی هەرێمی كوردستان تاچەندە توانیویەتی رووبەرووی گەندەڵی ببێتەوە؟ ئەمە پەیامەكەی بوو بـە هەمـوو تواناكانـەوە، ڕووبـەڕووی هەموو جـۆرە گەندەڵییەكی دارایـی و كارگێڕی دەبینـەوە و رێگـر دەبیـن لـە بەهەدەردانـی سـامانی گشـتی و زێدەڕۆیـی بۆ سـەر موڵـك و مومتەلەكاتـی هەرێـم، ئەمـەش لـە رێگـەی كاراكـردن و پشـتیوانیكردنی دامـەزراوە فەرمـی و یاسـاییەكانی هەرێمـی كوردسـتان بـە تایبەتـی پەرلەمـان و دیوانـی چاودێـری دارایـی و دەسـتەی نەزاهـە و داواكاری گشـتی. ئەوە دروشمی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە، بەشێكی هەرە گرنگی  كابینەی نۆیەمی هەرێمی كوردستانە لە ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی، ئەوەش بە بەهێز كردن و گرنگی دانە بە دامودەزگاكانی تایبەت بە چاودێری كردن و بەدواداچوون وەك دەستەی دەست پاكی و داواكاری گشتی، هەر وەها دانانی پرۆسەیەكی گونجاو بۆ ئاسانكاریكردن لە ئەنجامدانی كارەكانیان، بە دوا داچوون لە كەیسەكانی تایبەت بە گەندەلی كە لە رێگای  چەندین بۆردی تایبەتمەند".
ئاماژەی بەوەشكرد: "پلانەكانی حكوومەتی هەرێم خۆی هەر لەوە نەبینیەتەوە بەڵكوو لە كاتی سەر هەڵدانی قەیرانی دارایی كە بەرۆكی جیهان بە گشتی و هەرێمی كوردستان بە تایبەتی گرتۆتەوە پڵانی كەمكردنی خەرجی و زۆر كردنی داهاتی داناوە بۆ ئەوەی بتوانیت چارەسەرییەكی گونجاو بۆ ئەو بارودۆخە دژوارەی كوردستان  بدۆزرێتەوە ئەوەش كاریكەرییەكی یەكجار باشی هەبووە.
كەم كردنەوەی خەرجییەكان:
لەو قۆناغەدا حكوومەتی هەرێم توانی بە دانانی یاسایەكی تایبەت بۆ چاكسازی بە تایبەت بە شێوەی ئیداری لە خانەنشینی یاسایی  بگرە تا رێكخستنەوەی دەرماڵە و مووچەی ناشایستە، هەر وەها رێكخستنی یەكەكانی 70 و 80 یەكەكی ترە لە بریارەكانی چاكسازی.
زیاد كردنی داهات: 
بۆ زیاد كردنی داهاتیش حكوومەتی هەرێم چەندین لێژنەی تایبەت بۆ ئەم مەبەستە داناوە، لەوانەش لێژنەكانی تایبەتمەند بە رێكخستنی گومرگ و پێداچوونەوە لە گرێبەستەكانی گومرگ و و سیستەمی باج و رسومات و پێداچونەوە بە سیستەمی بە بازاڕكردن و دۆسییەكانی تایبەتمەند بە نەوت. بە پێداچوونەوە بەو خاڵانەی كە لە سەرەوە ئاماژەی پێكرا دەتوانین بگەین بە ئەو راستیییەی كە كارەكان ئاراستەی ئەرێنی خۆیان وەرگرتووە و ئەگەر بەردەوامی ئەو ئاراستەیە لە بەرچاو بگرین دەتوانین بگەین بە ئەو راستیەی، حكوومەت دەتوانێت بە درێژەدان بە ئەو پرۆگرامە دژوارەی خۆی جۆرەك لە سەربەخۆیی دارایی دەستەبەر بكات و زۆرەك لە كێشەكان بەرەوە ئاراستەی چارەسەر بڕۆن.

زۆرترین بینراو