چاڤی : لەبایرن میونشن دەبەینەوە

چاڤی : لەبایرن میونشن دەبەینەوە

 

سەردار جەبار 

دوای یەکسانبوونەکەیان دژی بێنفیکای پۆرتوگالی لەچوارچێوەی گەڕی پێنجەمی یاریی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ  چاڤی هێرناندێز لەکۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا دڵنیایی دا لەوەی دەتوانن لەبایرن میونشن ببەنەوە.

چاڤی ڕایگەیاند: ئێمە بارسێلۆناین توانای ئەوەمان هەیە لەهەریانەیەک ببەینەوە جا لەهەر یاریگەیەک بێت، ئەوە دەگەڕێتەوە سەرخۆمان چۆن ئەنجامی باش دەستەبەر بکەین.

چاڤی گووتیشی چاڤی:" من زۆر لە ئاستی تیپەکەم رازیم"

" دێمبێلی یاریزانێکی نایابە، دوای بەشداریکردنی تەواوی یارییەکەی گۆڕی"

"لەیاریی بێنفیکا کێشەی جەستەیمان هەبوو، دوو هەفتەمان لەپێشە بۆ یاریی بایرن دەبێت بەباشی ئامادەسازی بکەین"

"دڵخۆش نیم بەو یەکسانبوونە، بەڵام دڵخۆشم بەهەڵوێستی یاریزانەکانم و گەرم و گوڕیان بۆ ئەنجامی باش"

بارسێلۆنا بە 7 خاڵ لەخانەی دووەمی کۆمەڵەکەیەتی یاریی داهاتووی کە دواین یاریی قۆناغی کۆمەڵەکانە ئەرکێکی قوورسە و دژی بایرن میونشن ـە.

زۆرترین بینراو