چاڤی : چەند تۆپ زیاتر لای تیپەکەت بێت ئەوەندە لەسەرکەوتن نزیکیت

چاڤی : چەند تۆپ زیاتر لای تیپەکەت بێت ئەوەندە لەسەرکەوتن نزیکیت

 

سەردار جەبار:

چاڤی هێرناندێز ڕاهێنەری بارسێلۆنا لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا پێش یاریی بەرامبەر بێنفیکای پۆرتوگالی لەچامپیۆنزلیگ لەسەر کۆمەڵێک بابەت هاتە گۆ .

چاڤی ڕایگەیاند:
 تاکتیک گرنگ نییە ئەوەی گرنگە بیرۆکەیە، پێویست تۆپ زۆر لای خۆمان بهێڵینەوە و پەستان بخەینە سەر رکابەر، لەتۆپی پێ تێدەگەم کاتێک تۆپت لایە بەڕێژەیەکی زیاتر لەسەرکەوتن نزیکی، دەمەوێ ئەوە بۆ یاریزانەکانم شیبکەمەوە. 
 
"ئێستا زیاتر لەڕابردوو دەخەوم، چونکە زۆر ئارامم".

"ئەنجام گرنگە،بەڵام ڕێگای دەستخستنی ئەنجام گرنگترە،واتە دەبێت لەپێناو ئەنجامی باش ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەین".

‏ـ گرنگی دان بەبەغداد بونجاح؟

" ئەو یاریزانەکی نایابە ، بەڵام لەیانەی ئێمە گرنگی پێنادرێت من یاریزانەکانی سەدد ناگوازمەوە بارسێلۆنا".

چاڤی لەدوماهیدا ئاماژەی بەوەدا "تێر شتیگن کەسایەتیەکی مەزنی هەیە، کاپتنی تیم نییە، بەڵام دەتوانێت ئەم ڕۆڵە بەرجەستە بکات".

بریارە سبەی سێشەممە کاتژمێر 11ـی شەو لەسەر یاریگەی کامپ نۆ بارسێلۆنا میوانداری بێنفیکا بکات .

زۆرترین بینراو