ژیله‌ ئامانج : راگەیاندن ئارەزووێکە لە ڕابردوو و ئێستاشدا هەمە

ژیله‌ ئامانج : راگەیاندن ئارەزووێکە لە ڕابردوو و ئێستاشدا هەمە

زاری كرمانجی – هه‌ولێر : ژیلە ئامانج خەڵکی شاری هەولێره‌ و نیشتەجێی هەولێره‌ لە ساڵی 1995 هەر لە هەولێر لە دایک بووە میدیاکار و ڕۆژنامەنووس و دبلۆمی هەیە لە کارگێری یاسا و بەكەلۆریۆسی هەیە لە زمانی ئینگلیزی کارگێری ڕێکخراوی لانەی ژنانه‌ لە پاڵ ئەوشدا میدیاکاره‌ لە کەناڵی نێت تیڤی پێشکەشکاری بەرنامەی تایم ستایله‌ له‌ دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ل زاری كرمانجی باس له‌ كاره‌كانی ده‌كات .
چه‌ند ساڵه‌ كار له‌ ناو بواری راگه‌یاندن ده‌كه‌ی ؟
ژیله‌ ئامانج : زیاتر لە ٦ ساڵە کاری ڕاگەیاندن دەکەم سەرەتا لە کاری ڕۆژنامەوانی و بە نووسین دەستم پێکرد ئێستاش لەگەل ئەوەی بەردەوامم لە نووسین لە کەناڵی نێت تیڤی پێشکەشکارم .
راگه‌یاندن چ شتێك له‌ ژیانت زیاد كردووه‌ و چی كه‌مكردووه‌ ؟
ژیله‌ ئامانج : بە دڵنیایەوە کاری ڕاگەیاندن ئەرکێکی خۆشە دەتوانم بڵێم لە کومەڵگەیەکی وەکو کوردستان بەشێک لەم کارانەی وەک مرۆڤێکی ئاسایی لێم قورخ بووە بەڵام لەپاڵ ئەوەشدا خۆشەویستی خەڵکێکی زۆرم بە دەستهیناوە خۆشەویستی خەڵکیش هەمیشە سەروەتێکە بۆ من.
بروانامه‌ بۆ میدیا كار چه‌ند گرنگی خوی هه‌یه‌ ؟
ژیله‌ ئامانج : بێگومان بۆ هەر ڕاگەیاندکارێک بڕوانامە گرنگێکی زۆری هەیە چونکە ئەوەی لە ڕابردوو لە پرۆسەی خوێندن بەدەستت هێناوە دەتوانی بۆ پیشەی راگەیاندن بەکاری بهێنی و دەستکەوتێکی گرنگی هەیە بروانامە.
ئاستی ئێستای راگه‌یاندنی كوردی چون ده‌بینی ؟
ژیله‌ ئامانج : گەر بە دیقەت سەیر بکەین راگەیاندن لە ئەمڕۆی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو پێشکەوتووە گەر سەیری زەمەنی ڕابردوو بکەین سوقڵەکەی چەندە و ئەمڕۆش پێشکەوتنی چەندە بەڵام بەداخیشم چونکە گروپگەلێک بە ناوی راگەیاندکار و ڕۆژنامەنووس بە بەرگی ئەم پیشەیە خەریکی کاریترن وایانکردووە ئاشوبێک دروست بکەن و ناوی میدیاکار لە ژێر کارە ناڕەواکانی خۆیان بکەن بە باس و خواستێک بەداخەوە جاری وا هەیە بە خراپ توشی هەڵسوکەوتێکی ناخۆش دەبینەوە بەڵام بە گشتی پێشکەوتووە و کادیرەکانی بە شێوازێکی سەرکەوتوو دەبینم.
ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی دێنه‌ به‌رده‌م ئافره‌تی میدیا كار چین ؟
ژیله‌ ئامانج : بۆ کومەڵگایەکی وەک کوردستان دەبێ چاوەڕوان كراو بێت کە بەربەست دێتە بەردەم ئافرەت نەک لە کاری ڕاگەیاندن بە گشتی بەڵام چونکە تەواوی فۆکسەکان لەسەر ئافرەتە بێگومان بەربەستی زۆر هەن هەم لە ڕێگەی خێزان یاخود خزم و ناسیاو و کەسە نزیکەکان یاخود بە رادەیەکی زۆر سۆشیال میدیا و پەیجە بەکرێگیراوەکان بەڵام دەبێت راگەیاندکار گوێ بەم بەربەستانە نەدات چونکە ئامانجی راگەیاندکار پەیامێکی گەورەی هەڵگرتووە.
ئه‌گه‌ر له‌ راگه‌یاندن كارت نەكردبا حه‌زت له‌ چ بوارێك بوو؟
ژیله‌ ئامانج : لە سەرەتا ئاماژەم پێکرد کە دبلۆمم هەیە لە کارگێری یاسا و بەکه‌له‌ریۆسیش لە زمانی ئینگلیزی بێگومان من بەدەر لە کاری ڕاگەیاندکاری پیشەم مامۆستایە بە تایبەت لە بەشی زمان بەڵام لەهەمانکاتدا راگەیاندن ئارەزووێکە لە ڕابردوو و ئێستاشدا هەمە بۆیە هیچ بەدیلێکیترم نەیە کە ئارەزووی بۆ بخوازم بە دەر لە راگەیاندن.
به‌رێگای راگه‌یاندن توانیوته‌ ئه‌و په‌یامه‌ی هه‌ته‌ بگه‌ینی؟
ژیله‌ ئامانج : بەڕای من هەر ڕاگەیاندکارێک یاخود هەر میدکارێک پێویستە هەڵگری پەیامێک بێت بیگەێنێت بە کۆمەڵگە منیش وەک ئافرەتێکی میدیاکار هەڵگری پەیامێکم بە تایبەت هۆشیاری دانی کۆمەڵگە لە هەموو سێکتەرەکان بە تایبەت یەکترقبولکردنی و هەست کرد بە مەسئولەیتی مرۆڤایەتی و نەچەوسانەوەی ئافرەت بە داخەوە لە کۆمەڵگەیەكی پیاوسالاری بەرادەیەكی زۆر دەژین هەمیشە پەیامی من ئەوە بووە بە دڵنایەوەش دەستکەوتی هەبووە .
جگه‌ له‌ بواری راگه‌یاندن له‌ چ بوارێكی تر كارده‌كه‌ی ؟
ژیله‌ ئامانج : بێگومان لە ڕابردوو و ئێستاشدا وەک ئاماژەم پێکرد چالاکوانێکی مەدەنیم کە خۆبەخشانە لە ڕێکخراوی لانەی ژنان کار دەکەم و ئامانجی من لە کاری ڕێکخراوەیی هەمیشە کارکردنە لەسەر ئافرەتی ماف خوراو و ئافرەتی چەوساوە کە بەشێک لە حەزەکانیان قۆرخکراوە بە دەستی پیاوان بە تێڕوانینی من ئافرەتی کوردستان پرە لە توانا و هێز و ورەیەكی بەهێز هزری نەتەوەیی بۆیە هەمیشە لە پاڵ ئەم ئافرەتم لە ڕێگەی ئەم ڕێكخراوە و کاری ڕاگەیاندن.

زۆرترین بینراو