کاری چاککردنەوە بۆ ڕێگەی ژمارەیەک گوندی سیدەکان کرا

کاری چاککردنەوە بۆ ڕێگەی ژمارەیەک گوندی سیدەکان کرا

زاری کرمانجی - سیدەکان: تیمەکانی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگە و بانی سۆران,  ڕێگەی  سەرەکی ژمارەیەک گوند و ئاوای دەڤەری برادۆست نۆژەن کردەوە و ئاسانکاری باش بۆ هاووڵاتییان و شوفێران دروست بووە .

ئەندازیار خوسرەت سادق دری بەڕێوەبەری کەرتی چواری رێگە و بانی سۆران بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند" لە لایەن تیمەکانمان کاری ڕێكخستنەوە و راستکردنەوە و تێکەڵە رێژ و تەنیشتە شانەکان و تەنیشتە لارییەکانی تەنیشتە جۆگەکانی ڕێگای دۆڵی زەرزێ لە ناحیەی سیدەكان سەر بە قەزای سوران.

زیاتر گووتی"  ڕێگەکە چەندین گوندی لە سەرە و ڕێگایەكی سەرەكیە بو گواستنەوەی بەروبوومی كشتوكاڵی، بە چاککردنەوە و ڕێکخستنەوەی هاووڵاتیانی ئەم دەڤەرە و شوفێران ئاسانکاری باشیان بۆ دروست دەبێت .

زۆرترین بینراو