کاندیدێکی پارتی بەڵێندەدات هەموو موچەکەی ببەبخشێت

کاندیدێکی پارتی بەڵێندەدات هەموو موچەکەی ببەبخشێت

 زاری کرمانجی - سۆران: کاندیدێکی پارتی دیموکراتی کوردستان, بۆ جاری دووەمه بەڵێنی بەخشینی سەرجەم موچە و ئیمتیازاتەکانی دەدات و لە خوولی پێشتر تەواوی موچەکەی لە ماوەی ئەندامێتی پەرلەمان  بە ڕەسمی بەخشییە نەخۆشخانەیەک .

نەهرۆ خاڵەڕەش ڕواندزی, ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقە و کاندیدی ژمارە 26ی بازنەی هەولێرە بۆ خوولی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق, ناوبراو لە خوولی پێشتریش سەرجەم موچەکەی بە نەخۆشخانەیەک بەخشی و بۆ ئەمجارەش هەمان بەڵێن دەدات .

 کەسێکی نزیک لەو کاندیدە بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند"  ئەمڕۆ یەکشەممە, نەهرۆ رواندزی کاندیدی ژمار 26 لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان, بەڵێنیدا لە کاتی دەرچوونی سەرجەم موچە و شایستەکانی ببەخشێتە نەخۆشخانەکانی دەڤەری سۆران و بازنەی یەکی هەولێر .  

زیاتر گووتی" ئەم بەڵێنەی نەهرۆ ڕواندزی وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت, نەک وەک هەندێ کاندید بەڵێنی گەورە بەخەلک بدات و دواتریش ناتوانێ بگەینێتەسەر, بۆیە میکانزمێک دەدۆزرێتەوە بۆ چۆنییەتی دابەش کردن و پێدانی پارە بە نەخۆشخانەکان.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەر لەلایەن نەهرۆ ڕواندزی کە لە خوولی پێشتر بووە ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەموو موچەکانی بەخشیە نەخۆشخانەیەکی پێویست لە هەولێر .