کەشناسی هەرێمی كوردستان باری کەش و هەوای ڕۆژانی جەژنی ره‌مه‌زانی بڵاوکردەوە

کەشناسی هەرێمی كوردستان باری کەش و هەوای ڕۆژانی جەژنی ره‌مه‌زانی بڵاوکردەوە

زاری كرمانجی - بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای شارەکانی هه‌رێمی كوردستانیبۆ سێ رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز راگه‌یاند .

به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت: له‌یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن ، رۆژی پێنجشه‌مه‌ پێشبینی دەکرێ ئاسمانی هەرێم لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەور بێت وە لە هەندێ ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لە گەڵ ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران لە ناوچەکانی باکوری هەرێم پلەکانی گەرما نزیکەی 2 پلە بەرزتر دەبنەوە بە بەراوورد لە گەڵ ئەمڕۆ, خێرایی با (5-15)کم/ک دەبێت.

كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان راشیده‌گه‌ێنێت: له‌دووه‌م رۆژی جه‌ژن، ڕۆژی هەینی ئاسمان لە زۆربەی کاتەکان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت وە هەندێ کاتیش دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لە گەڵ ئەگەری کەمێک نمە باران لە ناوچە شاخاویەکانی هەولێر و پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزێت بە بەراورد لە گەڵ ڕۆژی پێشودا.

 كه‌شناسی بۆ سێییه‌م رۆژی جه‌ژن رایده‌گه‌ێنێت: ڕۆژی شەممە ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت بەڵام لە شەودا ناوچەکانی باکور و ناوچەشاخاویەکانی ڕۆژهەڵات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لە گەڵ ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران لە ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای دهۆک و سلێمانی, پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی ڕۆژی پێشوو.

 

زۆرترین بینراو