گرێبەستەكانی ریال و یارییە گرنگەكەی ئەمشەو

گرێبەستەكانی ریال و یارییە گرنگەكەی ئەمشەو

زاری كرمانجی- ئاژانسییە ەەواڵییە وەرزشییەكان: راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان لە ئیسپانیا، دوایین پەرەسەندنەكانی پەیوەست بە تازەكردنەوەی گریبەستی ئەستیرەكانی ریال مەدریدیان ئاشكراكرد.
ئەو راپۆرتانە زۆر بایەخیان بە گریبەستی سیرخیۆ رامۆسی كاپتنی یانەكەی مەدرید داوە، كە لە كۆتایی ئەم وەرزەدا ماوەی گرێبەستەكەی بەسەردەچێت و تا ئێستا لەگەڵ بەرپرسانی یانەی شاهانە نەگەیشتۆتە رێككەوتن بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.
بەپێی سەرچاوەكانی نزیك لە ریال مەدرید، كارگێڕی مێرینگی بۆندێكی پێشكەشی رامۆس كردووە، كە بریتیە لە تازەكردنەوەی گرێبەستەكەی بۆ تەنیا وەرزیك و بە كەمكردنەوەی مووچەی ئێستای بە ریژەی 10٪، بەڵام لەلایەن یاریزانە نێودەوڵەتییەكەی ئیسپانیاوە رەتكراوەتەوە.
رامۆس دەیەوێ گرێبەستەكەی بەلایەنی كەمەوە بۆ دوو وەرز نوێ بكاتەوە بەهەمان مووچەی ئێستای، بەڵام ئەو داواكارییەی لە لایەن فلۆرینتینۆ پیرێزی سەرۆكی یانەی شاهانەوە رەتكراوەتەوە.
ئەو سەرچاوانە ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن ریال مەدرید هەمان بۆندی رامۆسی بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستی لوكا مۆدریچ پێشكەشی یاریزانە كرواتییەكە كردووە، بەڵام ئەو رازی بوو, بەخۆشحاڵییەوە پێشوازی لێكردو مووچەكەی بە ریژەی 10٪ كەم دەكاتەوە، چونكە دەیویست بە دریسی مێرینگییەوە كۆتایی بە كاروانی وەرزشی خۆی بهێنیت. 
ریال مەدرید بۆندێكیشی بۆ لوكاس ڤاسكێزیش ئامادەكردووە، بۆ ئەوەی گرێبەستەكەی بۆ ماوەی 3 وەرزی دیكە نوێ بكاتەوە، لەگەڵ ئەگەری درێژكردنەوەی وەرزێكی زیادەو زیادكردنی مووچەكەی كە ئێستا 3.5 ملیۆن یۆرۆیە بۆ هەر وەرزیك.
سەبارەت بە دانی كارڤاخال و كەریم بنزیماش، یەكەمیان گرێبەستەكەی نوێ دەكاتەوە تا هاوینی 2024، هاوكات گرێبەستی كەریمیش تا هاوینی 2023 نوێ دەكرێتەوەو دووانەكە مووچەیان زیاد دەكرێت.
یانەی ریال مەدرید لەبەردەم دەرفەتیكی زێڕیندایە بۆ ئەوەی پێشەنگی لالیگا وەربگریت و خۆی لە نازناوی خولەكە نزیك بكاتەوە، كاتێك ئەمشەو میوانداری یانەی سیڤییا دەكات.
ئەمڕۆ لە دریژەی یارییەكانی گەڕی 35ی لالیگادا، 4 یاری بەڕێوەدەچن، كە یاری هەرە گرنگیان رووبەڕووبوونەوەی هەردوو یانەی ریال مەدرید و سیڤییایە لەسەر یاریگەی ئەلفریدۆ دی ستیفانۆ لە مەدرید، كە كاتژمێر 10:00 بە كاتی باشووری كوردستان دەست پێ دەكات.
لەوانەیە ئەم یارییە گرنگترین یاری ئەم وەرزە بیت بۆ زێدان و ریال مەدرید، چونكە بردنەوەی یارییەكەو دواتریش یەكلاكردنەوەی نازناوەكە تاكە كارە كە دەتوانێت ئارامی و سەقامگیری بۆ ریزەكانی یانەی شاهانە بگەڕێنیتەوە، چونكە كۆتایی هێنان بە وەرز بەبێ نازناو لە مەدرید واتە كارەسات.
ئەم یارییە بۆ مەدریدییەكان چەند گرنگ بێت، بەو ئەندازەیە بۆ یانەكەی ئەندەلوسیش گرنگە، چونكە خاوەنی 70 خاڵن و لە پلەی چوارەمی ریزبەندیدان، لە ئەگەری بردنەوە لە ریال مەدرید دەگەڕێنەوە نیو ململانییەكە، كە لە گەڕی رابردوودا 3 خاڵی زۆر گرنگیان بەرامبەر ئاتلیتیك بیلباو لەدەستدا.
سیڤییا بەبی لوپێتیگێ راهینەر ئەم یارییەی ئەنجام دەدات، كە بەهۆی كەڵەكەبوونی كارتە زەردەكانی ناتوانێت ئامادەی ئەم یارییە ببێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو دەتوانێت لەسەر پەیژەكانی یاریگەوە رێنمایی بداتە یاریزانەكانی، كە لەوانەیە گەڕانەوەی كۆندی و راكیتیچی بە ئەزموون هۆكاریكی یارمەتیدەربن بۆ سیڤییا.
لە لایەكی دیكەوە یاری نەكردنی تەواوی بەرگریكارانی پێكهاتەی سەرەكی زیدان، كە بریتین لە رامۆس، ڤاران، میندی و كارفاخال، خاڵیكی دیكەی بەهێز دەبێت بۆ تیپی میوان، بەتایبەتی كە یانەكەی ئەندەلوس خاوەن هێڵێكی هێرشبردنی بەهێزە و یاریزانانی وەك یوسف نسیری و ئۆكامپۆس دەتوانن هێڵی بەرگری هەر تیپێك ببڕن.
بە ئاوڕدانەوە لە مێژووی رووبەڕووبوونەوەكانی ئەم دوو یانەیە لە لالیگادا، دەردەكەوێت كە مەدریدییەكان خاوەنی دەستی باڵان و لە كۆی 153 یارییدا 82 جار سەركەوتنیان بەسەر سیڤییادا بەدەستهیناوە و 45 جاریش پێیان دۆڕاون، لەگەڵ 26 یەكسانبوون.
لە كۆی ئەم یارییانەدا مەدریدییەكان 328 گۆڵیان كردووەو 210 جاریش تۆڕیان لەلایەن ئەندەلوسییەكانەوە هەژینراوە.
یارییەكانی ئەمڕۆی لالایگا:
خیتافی - ئیبار 3:00
ڤالینسیا - ڤایادۆلید 5:15
ڤیاڕیال - سیلتا ڤیگۆ 7:30
ریال مەدرید - سیڤییا 10:00

زۆرترین بینراو