گەشبینین بە پێكهێنانی لێژنەی سەرۆك بارزانی

هیوا حوسێن حاجی ئاغا-چۆمان
 جەنابی سەرۆک بارزانی لێژنەیەکی ڕاسپاردووە کە پێکدێن لە هەریەک لە بەڕێزان؛ کرمانج عیزت و عباس غزالی و حسن حەدۆ بەهەماهەنگی لەگەڵ یەکەی ئیداری قەزای چۆمان بۆکۆتایی هێنان بە کێشەی دۆڵی سەکرایەتی، پێی گوتون ئێوە منن و دەسەڵاتی تەواوتان هەیە و چی پێویستە بیکەن. 

لەبەیانییەوە چەندین کۆبونەوە لەنێوان هەردوو تەڕەف ئەنجامدراون لەلایەن ئەم لێژنەیەوە. 
تائەم کاتەی من ئەم پەیامەم نوسی بەردەوامن و زۆر لێک نزیکن بۆکۆتاهاتنی کۆی کێشەکان، کە پێشبینی دەکەم لەماوەی ۲٤سعاتی داهاتوودا خەبەری خۆش ببیستین. 

بەڕێزان... لەوانەیە زۆربەتان ئاگاداری خزمایەتی ئەم دوو گوندە نەبن، هەربۆزانیاریتان ئەوان خاڵ و خوارزای یەکترن هەزار کەسیش لەیەکتر بکوژن ناچار پێکهاتن و برایەتییە.
 بۆیە هیوادارم لەبێ دەنگی ئێمە سەبارەت بەکۆی کێشەکانی ئەو چەند ڕۆژەی ڕابردوو حاڵی بن، بێدەنگی ئێمە مانای ئەوە نەبووە پشتمان لە خەلک و ناوچەکەی خۆمان کردبێت، بەڵکو هەڵوێسێکی بێلایەنانە و کارکردنێکبووە لەدەرەوەی سۆشیال میدیا لەپێنا و چارەسەری قەزیەکە.
هەموو هەوڵێکماندا و دەشی دەین بەئامانجی قسەی خێر و تەشەنەنەسەندنی کێشەکە و ڕوونەدانی کارەساتی زیاتر.

هەربۆیە لەو چەند رۆژەی ڕابردوودا چەندین دانیشتن و کۆبوونەوەمان کردوە لەگەڵ هەردوو لایەنی کێشەکە. کەئامانج لێیان هێورکردنەوە و نزیک بوونەوە بوە و قسەی خێر و مەسلەحەتمان کردوە. 

خوای گەورە پشتیوانبێت لەماوەیەکی نزیکدا کۆتایی بە کێشەکە دێت. 

 

زۆرترین بینراو