ھونەر لای دلڤین ھیچ سنورێکی نییە بۆ دەربڕین

ھونەر لای دلڤین ھیچ سنورێکی نییە بۆ دەربڕین

"بە ھیچ شێوەیەک کەرەستەی گرانبەھا و مارکە مەکەن بە پێوەر بۆ وێنەكێشان"


دیمانه‌: هۆژین شه‌وكه‌ت_سۆران


خه‌ونه‌كه‌ت چه‌نده‌ گه‌وره‌بێت، چه‌ن ئومێدت هه‌بێت تا هه‌وڵی بۆ نه‌ده‌یت و به‌جێی نه‌گه‌یێنیت ئاسووده‌ نابیت، ته‌مه‌ن كورته‌ به‌ڵام ئه‌و كات درێژ ده‌بێت كه‌ مرۆڤ بۆ ئامانج له‌دوای ئامانج تێبكۆشێت وه‌ك هه‌وڵه‌كانی دلڤین بۆ به‌دیهێنانی خه‌ونه‌كانی، ئه‌و تەمەنی ٢٤ ساڵه‌،  دانیشتووی شاری سۆرانه‌، دەرچووی پەیمانگای تەکنیکی رەواندزه‌ بەشی ژمێریاری ، وه‌ك خۆی  باسی لێوه‌ ده‌كات  ھەر لە منداڵییەوە توانیویه‌تی ھونەر وەک بەھرەیەک لە خویدا بدۆزێته‌وه‌، ھونەر بووە بە خەون و حەزو خولیای دلڤین، ئه‌و بۆ زاری كرمانجی دواو سه‌باره‌ت به‌ كاره‌كانی گووتی  "بێ ئەوەی سەرەتای دەست بە کاربوونم دیار بێت لە سەرەتای قوناغەکانی خوێندنەوە دەستم پێ کردووە تا ئێستاش بەردەوامم، ھەر لە سەرەتای کارکردنمەوە ھیچ کەسێک فێری نەکردووم شێوازی ئەکادیمیم بە کارنەھێناوە بو وێنەکێشان تەنھا بە ھەوڵ و کوششی خۆم پەرەم بە تواناو بەھرەکەی خۆم داوە، ھەمیشە کەسانی دەوروبەرم منیان ھان داوە بۆ بەردەوام بوونم لەسەر ئەم کارە و پاڵپشتییەکی زوری منیان کردووە بە تایبەتی خێزانەکەم تا گەیشتم بەو ئاستەی ئێستا   ".
زیاتر گووتی  " ھەموو جۆرە رسم و تابلویەک دروست  دەکەم بە ھەموو قیاسێک و ھەموو رەنگێک کە زوربەی کات مەبەستی من لە وێنەکێشان دەربرینی ناخی خۆمە  لەسەر پارچە کاغەزێک و بەشێکی تری  تابلوکانم لە سەر ئافرەتە و گوزارشت لە ئازارەکانی ئافرەت دەکات ھەر تابلویەک چیروکێکی راستەقینەی لە پشتە، ھەمیشە ھەوڵم داوە  تابلوکانم چاوی بینەر پڕ چێژ بکات لە بینین و تێگەیشتندا، ئەو کەرستانەی بەکارم دەھێنان بۆ وێنەکێشان تەنھا قەلەمێکی سادە و دەفتەر رەسمێک بوو ھەموو جورە و وێنەیەکیشم تەنھا بەو دوو کەرستە سادەیە دروست دەکرد، مەبەستیشم ئەوە بوو کە بۆ ئەو کەسانەی دەیان گووت ئێمەش بەھرەی وێنەکێشانمان ھەیە بەڵام کەرەستەی وێنە کێشان نرخیان گرانە ناتوانین ئەم کارە بکەین ویستم ئەوە بسەلمێنم بویان  کە بە ھیچ شێوەیەک کەرەستەی گرانبەھاو و مارکە نەکەن بە پێوەر بو وێنەكێشان، چونکە ھونەر ھیچ سنورێکی نیە بو دەربرین دەتوانی بە ھەموو شتێک پەیامی خوت لە رێگەی ھونەرەوە بگەیێنیت، به‌ڵام لە ئێستادا ھەموو کەره‌ستەکانی وێنەکێشانم لە بەردەستە بۆ کێشانی تابلو، چونکە من پەرەم بە بەھرەکەی خوم داوە بریارم دا کە پیشەیەکی تایبەت بەخوم ھەبێت ھەر لە ژورەکەی خوم دا دەستم کرد بە دروست  کردن و فروشتنی تابلوکانم  و ئێستا تابلوکانی خوم دەفروشم و داواکاری لە سەر ھەیە جگە لە تابلو وێنەی تایبەتی داواکارییەکی زۆری لە سەرە، نرخی تابلوکان بە پێی شێواز و قەبارەی تابلو دەگوردرێت، زیاتر داواکاری لە سەر وێنەی تایبەت ھەیە ئەو جورە وێنانەش نرخێکی تایبەتیان ھەیە، نرخی تابلوکان لای من گرنگییەکی وای نیە من زیاتر گرنگی بە رەزامەندی کەسی بەرامبەر دەدەم لە سەر کارەکانم .چونکە ھەندێک جار ھەبوە وێنەم بو کەسێک دروست کردوە وێنەکە لای من کەم و کوری زوریشی ھەبووە به‌ڵام ئەو زۆر بە دڵی بووە بە دەست خوشییەکی بو من وای لێ کردوم وێنەکەم بەبێ بەرامبەر پێشکەش کردوە وەک دیاری".
گووتیشی" تا ئێستا بەشداریم کردوە لە چەند پێشانگایەکی ھاوبەش کە بۆمن دەرفەتی باش بوون لە رووی کارکردن و ناساندنی کارەکانم بە خه‌ڵک، به‌ڵام پیشانگای تایبەت بە خومم نەکردوتەوە ھەرچەندە زۆر ھەوڵم داوە بەڵام بەھۆی نەبوونی ھیچ دەستێکی یارمەتی و لایەنێک کە پشتگیریم بکات نەم توانیوە پێشانگای تایبەت بە کارەکانی خوم بکەمەوە، من ھەمیشە ئامانجمە روژێک پێشانگایەک بکەمەوە کارەکانم ببن بە جێگای رەزامەندی کومەڵگە دەستم ئەوەندە بروات کە دوای ببم بە رێگە خوشکەرێک بۆ ھەموو گەنجێک بە تایبەت ئەو کچانەی وەک من حەز و خولیای وێنەکێشانیان ھەیە ئامانجیان ئەوەیە روژێک بە کارێکی شەرەفمەندانەوە دەربکەون و بەرەو پێش بچن، زور لە ھاورێ و نزیکەکانم داوام لێ دەکەن فێری وێنە کێشانیان بکەم، زور کەسیش ھەبووە لە سەر دەستی من فێری ھونەری وێنەکێشان بووە ، ھیوادارم ئەو کەسانەی کە ھەر ھونەرێکیان ھەیە گرنگی پێ بدەن و لەسەر ھونەرەکەیان بەردەوام بن و بیر لەو قسەیە نەکەنەوە کە دەلێن ھونەر ھیچ بایەخێکی نیە لە کوردستان ، نەخێر بە پێچەوانەوە ئەوە ئێمەین کە ھونەرەکەمان بێ بایەخ دەکەین، ھەر ئێمەش بە بەردەوام بوونمان دەتوانین ھونەرەکامان پربایەخ و گرنگ بکەین ".

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

زۆرترین بینراو