یونایتد نازناوەكەی ستی دواخست

یونایتد نازناوەكەی ستی دواخست

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: لە میانەی یارییەكانی خولی یانەكانی ئینگلتەرا، یانەی ئەستۆن ڤێلا لە یاریگەی خۆیدا میوانداری یانەی مانچستەر یونایتدی كردو یارییەكەشی بە ئەنجامی 3-1 گۆڵ پێ دۆڕاند، لە خولەكی 24ی یارییەكەدا تراورێ گۆڵی پێشكەوتنی بۆ یانەی خاوەن یاریگە تۆماركرد، بەڵام یاریزانانی مانچستەر یونایتد بە سێ گۆڵ وەڵامیان دانەوە و بڕۆنۆ فێرناندێز و گرینوود و كاڤانی سێ گۆڵی لەسەر یەكیان تۆماركرد، بەم بردنەوەیە یانەی مانچستەر یونایتد سەركەوتنی بۆ چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو مسۆگەركردو ئاهەنگی بوونی مانچستەر ستی بۆ هەفتەی داهاتوو دواخست.

زۆرترین بینراو