یۆڤنتۆس شوێنگرەوەی كرستیانۆ دیاری دەكات

یۆڤنتۆس شوێنگرەوەی كرستیانۆ دیاری دەكات

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: لەكاتێكدا قسەو باسی زۆر لەسەر رۆیشتنی كریستیانۆ رۆنالدۆ لەم هاوینە دەكرێت، یانەی یۆڤانتۆس بە سەرپەرشتی ئالیگری كەوتۆتە خۆی و دەیەوێ شوێنگرەوەیەكی نایاب لە ئەگەری رۆیشتنی كریستیانۆ رۆنالدۆ دابین بكات.
بەگوێرەی رۆژنامەی لاگازیتا دیللۆ سپۆرت، یانەی یۆڤانتۆس پێش هەموو شتێك بڕیاری ئەوەی داوە كە گرێبەستی مۆراتا بە خواستن لەگەڵ ئەتلەیتكۆ مەدرید درێژ بكاتەوە ئینجا وێرای ئەوەش یانەكە بژاردن لە نێوان 3 هێرشبەر دەكات بۆ ئەوەی یەكیان هەڵبژێرێت، ئەوانیش ماورۆ ئیكاردی هێرشبەری پاریس سان جێرمان و جابریل خیسۆس هێرشبەری مانچێستەر سیتی و دۆسان فیلاهۆڤیچ هێرشبەری لاوی فیۆرنتینایە، كە ئەم وەرزە ئاستێكی باشی پێشكەش كردوەو سەرنجی زۆر لە یانە گەورەكانی بەلای خۆیەوە راكێشاوە.
لەلایەكی دیكەوە، میدیاكان باس لە رۆیشتنی كریستاینۆ لەم وەرزە بۆ پاریس سان جێرمان دەكەن، بەگوێرەی هەواڵەكان كریستیانۆ وێرای ئەوەی هاوینی 2022 گرێبەستی كۆتایی پێ دێت بەڵام بەهۆی هاتنی ئالیگری نایەوێ بەردەوام بێت.

زۆرترین بینراو