لەهەڵمەتێکدا گۆمی فێڵاو لە زبڵ و خاشاک پاککرایەوە 

لەهەڵمەتێکدا گۆمی فێڵاو لە زبڵ و خاشاک پاککرایەوە 

زاری کرمانجی-چۆمان:

گۆمی فێڵاو کە شوێنێکی بەناوبانگی هەرێمی کوردستانە و گەشتیارێکی زۆر لە وەرزی بەهاردا سەردانی دەکات و دیمەنێکی سیحراوی هەیە، ئەمڕۆ چوارشەممە لە هەڵمەتێکی ژینگەپارێزیدا لە زبڵ و خاشاک پاککرایەوە. 
هەڵگورد محەمەد، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری چۆمان لەمبارەیەوە بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە وەک فەرمانگەی گەشتوگوزاری چۆمان،
بەهاوکاری کرێکارانی کۆمپانیای پاپا گروپ لە قەزای چۆمان گۆمی فێڵاومان لە زبڵ و خاشاک پاکردەوە. 
گووتیشی: بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاوی گۆمی فێڵاو،  دەرکەوتنی زبڵ و
پاشماوەی گەشتیاران، دیمەنی هاوینەهەوارەکە شێوێندرابوو، بۆیە بەهۆی نزیکبوونەوە لەوەرزی پایز و باران بارین و هاتنی گەشتیاران لەم وەرزەدا بەپێویستمانزانی گۆمی فێڵاو پاک بکەینەوە و لێرەوە سوپاسی کۆمپانیای پاپاگرووپ دەکەین کە هەمیشە لەچاڵاکیە ژینگەییەکان هاوکارمانن، لێرەشەوە داوا لە گەشتیارانی خۆشەویست دەکەم لەکاتی گەشت و سەیران بۆ ناوچە گەشتیارییەکانی باڵەکایەتی پێویستە ڕەچاوی پاکڕاگرتنی شوێنەکان بکەن و ژینگە بپارێزن.

زۆرترین بینراو