خەسڵەتەکانی مامۆستای سەرکەوتوو چین؟؟

عیسا رەشید
بەپێویستم زانی چەند ووشەیەک لەسەر ڕۆڵ و پێگەی مامۆستا بنووسم  لەکاتێك وا ساڵی نوێی خوێندن دەستی پێکردەوە مامۆستای سەرکەوتو پێوستە چی بکات گومان لەوە دانیە مامۆستایان بڕبڕەی پشتی قوتابخانەکانن بۆ هەر قوتابخانەیەك وبەرپرسیاریەتیەکی گەورەیان لەسەر شانە و پێویستە ئامادە بن بۆ هەڵگرتنی ئەو بەرپرسیاریەتە پێویستە ئەرکەکانی وەك خۆی جێبەجێ بکات بەجوانترین شێوە کە بریتی یە لە گواستنەوەی زانست زانیاری و ڕۆشنبیری بۆ قوتابیان وە بەرپرسە لەوەی قوتابیان /خوێندکاران خولیانی خوێندن بن وە ئەو بەڕێزەیە کە وادەکات قوتابیان خوێندنیان لا خۆشەویست بێت یان بە پێچەوانەوە
کەواتە ناتوانرێت ڕۆڵی مامۆستایان نادیدە بگیرێت بەبێ بونی مامۆستا وڵات وێران دەبێت  وهەرس دەهێنێت  شارستیانیەت لەناو دەچێت، کەواتە زانست بەهێزترین چەکی وڵاتانە بۆیە پێویستە بەباشترین شێوە بایەخ بە ڕۆڵ و پێگەی مامۆستایان بدرێت لەپاڵ ئەو ئەرکە گەورەیە مافەکانیشی دەستەبەربکرێت دەتوانین بڵێین پیشەی مامۆستایەتی لەپێشینەی هەموو پیشەکانە هەر لەبەر ئەمەشە وڵاتان بەگشتی بودجەیەکی تایبەت و زۆر تەرخان دەکرێت بۆ دروستکردنی قوتابخانەو وە دابینکردنی پێداویستیەکانی بەجوانترین شێوە خزمەتیان دەکرێت وە بۆ ئەوەی ئامانجەکان بەدی بێن پێویستە  :-
١/ مامۆستا ڕاستگۆ بێت لەگەڵ پیشەکەی 
٢/توانای خۆگونجاندنی هەبێت لەگەڵ پێداویستیەکانی قوتابیان وە لێیانەوە نزیك بێت
٣/بێلایەنی لەهەموو شتەکان نابێت بیرو بۆچونەکان و تێڕوانینی خۆی بسەپێنێت وەبوار بدات بەقوتابیان بۆ دەربڕینی بیرو بۆچونەکانیان
٤/ئامانجی دیاری کراو بێت  پلانی باشی هەبێت بۆ گەیشتن پێی 
٥/ پێویستە هەڵس وکەوتی جوان بێت لەگەڵ قوتابیان بە پچەوانەوە خۆشەویست نابێت لای قوتابیان 
٦/پێویستە مامۆستایان دەم بەخەندەبن  لەناو پۆل وە هەوڵ بۆ بەدیهێنان و ڕەخساندنی کەش و هەوایەکی گونجاو هەنگاو بنێت
٧/ پیشەکەی خۆی خۆش بوێت بەبێ بونی خۆشەویستتی بۆ پیشەکەی هەرگیز سەرکەوتوو نابێت
٨/یارمەتی دانی قوتابیان لە چارەسەرکردنی کێشەو گرفتەکانی ڕۆژانەیان بەپێی توانا 
ئەمانەی سەرەوە بەشێکە لە
کۆمەڵێک خەسڵەت کە پێویستە مامۆستایانی بەڕێز پابەندبن پێیەوە.

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

زۆرترین بینراو