هاووڵاتیانی دەڤەری سۆران بەجۆش و خرۆشەوە دەنگ بە پارتی دەدەن

هاووڵاتیانی دەڤەری سۆران بەجۆش و خرۆشەوە دەنگ بە پارتی دەدەن

محەمەد ئامۆكەیی- زاری كرمانجی:

 كەمتر لەمانگێك ماوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەسەر گرنگی تاك لەم هەڵبژاردنەدا زاری كرمانجی بۆ چونی چین و توێژەكانی سۆران، شەقڵاوە، چۆمان، مێرگەسۆریوەرگرتوە هەرەیەكەو بەجۆرێك قسەی خۆیان دەخەنەڕوو.
بەندی خالید، بەرپرسی ئەنجومەنی چۆمانی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان دەڵێت" هەموومان دەزانین كە پڕۆسەی هەڵبژاردن تاكە بژاردەیە بۆ ئەوەی بە دەنگی خۆمان، حكوومەتێكی دیموكرات بەڕێگای ئاشتیانە هەڵبژێرین، بۆیە بەرقەراربوونی دیموكراتییەت بەبێ هەڵبژاردن هیچ مانایەك بەدەست نادات، هۆكارەكەیشی ئەوەیە كە حكوومەت و دەوڵەتی دیموكراسی لەسەر بنەمای دەنگ و خواستی هاووڵاتیانەوە دەبێت دابمەزرێت و پێكبهێندرێت، بۆیە بەشداری تاك لە هەڵبژاردن بۆ دیاریكردنی نوێنەری ڕاستەقینەی خۆمان، گرنگی و بەهای خۆی هەیە، مادام هەموومان هیوامان بۆ دەوڵەتێكی دیموكراسی و نادكتاتۆری و دوور لە گەندەڵی هەیە، دەبێ بڕواشمان بەوەبێت بەدەنگی خۆمان بەشداربین لە دەوڵەتێكی جیاواز، كە بە دەنگی خۆمان بنیادی بنێین." ئەگەر باسیش لە گەلی كوردستان بكەین، بۆ ئێمە زۆرلەوە گرنگترە لەم هەڵبژاردنەی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەشداری كارامان هەبێت، چونكە لەڕێی ئەم هەڵبژاردنە دەتوانین نوێنەری ڕاستەقینەی خۆمان لە دامەزراوە شەرعی و دەستوورییەكانی عێراق دیاری بكەین، بۆ ئەوەی لە داهاتوو پارێزەر و داكۆكیكاری مافە دەستووری و یاساییەكانی ئێمەی كورد بێت و كار بكەن بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان بپارێزن و ئەومافانەی تا ئێستا بۆ هەرێمی كوردستان و ئێمەی گەلی كورد بەدەست نەهاتوون، بۆ ئەم خولەی پەرلەمان كاری لەسەر بكەن و بەدەستی بهێنن، بەپێچەوانەوە ئەگەر بەشداری لە پڕۆسەی هەڵبژاردندا نەكەین، ئیدی نابێت گلەیی لە دروستبوونی دەوڵەتێك بكەین كە گەندەڵ بێت و مافە دەستووری و یاساییەكانمان پێشێل بكات و سبەی كار بكەن بۆ ئەوەی قەوارەی هەرێمی كوردستان لێكبترازێنن. 
مەنسوور پیرانی، هاووڵاتییەكی قەزای مێرگەسۆرە لەباری گرنگی تاك لەم هەڵبژاردنە دەڵێت" سەرەتا یاسای هەلبژاردنی ئەمجارە گۆراوە و بۆتە بازنەی ئەم یاسایە دوای بینەو بەردەیێكی زۆردواجار پەسەندكرا، بۆیە بەشداربوونی تاك لەم هەڵبژاردنە دا مافێكی یاسایی و ئاسایی هەموو تاكێكە، پێویستە هەموو تاكەكان ممارسەی مافەكانیان بكەن،  لەسەر هەموو تاكێكی دەنگدەرە دەنگ بەو لایەن و كاندیدە بدات كە داكۆكی لە بەرژەوەندییە باڵاكان یان بكات، گرینگی بەشداریكردنی تاك لە هەڵبژاردندا چەند گرینگێكی هەیە، ئێمەی تاك هەڵبژاردن بۆمافەكانی خۆمان دەكەین بەوو پێیەیی كە حیزبێك یان كاندیدێك هەڵدەبژێرین بۆئەوەی مافەكانمان بێنێتە دی و بەرجەستە بكات، ئەمەش لەڕێگای هەڵبژاردنەوە دەكرێت بۆ ئەوەی هەموو ماف و ئیمتیازەتەكانمان بپارێزن و داكۆكی لێ بكەن بەتایبەتی خاك ناشبێت ئەوە لەبیربكەین كاتێ دەچینە سەر سندوقەكانی دەنگدان بیر لەوە بكەینەوەو دڵنیابین كامە حیزب و كامە كاندید وەدیهێنەری خواست و مافە نیشتیمانیەكانی تاك بەدی دەهێنێت.
هیمداد عەبدوڵڵا خۆشناو، چاودێری سیاسی، رایگەیاند" پێم وایە گرینگی بەشداریكردنی تاك لەم هەڵبژاردنە دیاریكردنی ئایندەیەكی گەشتر و باشترە بەتایبەت بۆ داهاتووی هەرێمی كوردستان و زامن كردنی مافە دەستوریەكانمانە و زیاتر چەسپاندیانە لەبەغدا، بۆیە پێویستە وەك تاك بەشداری بكەین لەو هەڵبژاردنە و دەنگ بدەین بەوكاندیدەی كە دەتوانێ شەڕی سەندنی مافەدەستوریەكانی هەرێمی كوردستان بكات و لەسەنگەری بەرگریكردن بێت لە دەستكەوتە نەتەوەییەكانمان نەك وەك پێشتر بینیمان كە بەداخەوە بەشێك لە پەرلەمانتاران كەچونە بەغدا خۆیان لێگۆڕا و چونە بەرەی نەیاران و دژی خواست و ویستی میللەتی كورد بوون." مێژوو ئەوەی سەلماندوە بەهێزی پێگەی كورد لەبەغدا بۆ ئێمەی كورد گرینگە و تا بەشێك بین لەعێراق گرنگە لەجومگە سەرەكیەكانی بەڕێوەبردنی دەسەڵات وەك كورد ڕۆڵمان هەبێت و لەبڕیارە سیاسیە گرینگەكان بەشداربین، ئەم بەشداریە كارایەش بە دەنگدان دەستەبەردەبێت و سەنگ و قوڕسایی هەرێمی كوردستان دیاردەخات، هیوادارم لەڕۆژی دەنگدان هەمووان بچین بۆسەر سندوقی دەنگدان و ویژدانی خۆمان ئاسودەبكەین، دەنگی خۆمان بدەین بەكاندیدانی ئەولایەنەی كەوا دەزانین لەخۆشی و ناخۆشی میللەتەكەی جێناهێڵێت و لەسەنگەری بەرگری كردن و داكۆكیكاری سەرسەختە لە مافی كوردستانیان و لەخەمی بنیات نانی كوردستانێكی بەهێزدایە و پێویستە هەمووان ئەو واقعە بەچاوی خۆمان ببینین و بێ دوودڵی دەنگ بدەین.

زۆرترین بینراو