هۆكارەكانی گڕگرتنی ئۆتۆمبێل لە وەرزی هاویندا

هۆكارەكانی گڕگرتنی ئۆتۆمبێل لە وەرزی هاویندا

زاری كرمانجی-مەهدی محەممەد : لە ماوەی رابردوو بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما چەندین رووداوی سوتانی ئۆتۆمبێل هەبوو لە شارەكانی باشووری كوردستان، بۆیە مقدم كاروان علی حیدر ڕاوێژكارو شارەزای دادی و ئەفسەری باڵی مەشق لە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر بە چەند خاڵێك رێنمایی شۆفێران دەكات بۆ ئەوەی ئاگاداری مەترسییەكانی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرمی بن و ئۆتۆمبێلەكانیان لە سوتان بپارێزن.
1ـ سەیارەكانتان لەبەر خۆر ڕامەگرن و لەكاتی سەفەریشدا ماوە ماوە ئۆتۆمبێلەكەتان بە ئاو سارد بكەنەوە .
2ـ بەهیچ شێوەیەك لە كاتی بەنزین تێكردندا، تەلەفۆن بەكار مەهێنن، چونكە مۆبایل هۆكاری سەرەكی گڕگرتنە . 
3ـ ڕۆژانە دوو جار سەری تەنكی بەنزینی سەیارەكان بكەنەوە و دواتر داینێنەوە، چونكە هەرچی غازاتە دێتە دەرەوە سەیارە لە سوتان دەپارێزێ.
4ـ تەنكی بەنزینەكانتان پڕ مەكەن، چونكە بەیەكێك لە مەترسیدارترینەكان ناو دەبرێ بۆ تەقینەوەی تەنكیەكە.
5ـ پێویستە شۆفێران خێرایی كەم بكەنەوە، چونكە بەهۆی گەرمبوونی شەقامەكان ئیستۆپ گرتنی لەناكاو دەبێتە هۆی تەقینی تایە.
رێگاكانی كوژاندنەوەی ئاگر
لە بارەی هەنگاوەكانی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگری ئۆتۆمبێل مقدم كاروان دەڵێ‌"گرنگە ئامێرەكانی دەستی ئاگركوژێنەوەكان لەجۆرەكانی بەكاربەری موادەكانی (ئامێرەكانی جۆری پاودەر، جۆری ئامێرەكانی  co2هەندێك جاریش ئەگەر هیچ لەمادەی یەكەم بەردەست نەبوو یان دووەم، دەتوانن بە ئاوی سادە كۆنتڕۆڵكاری بكەن، هەندێك جاریش لەڕێگەی داپۆشین و جوودا كردنەوەی ئۆكسیجن لە مادەكە و گڕگرتنەكە وەك پلەی گەرمی دەتوانن موادی لم و خۆڵ و خاكی گەردیلەی وورد بۆ داپۆشین و پیادكردنی ئاگرەكان بەكار ببردرێت، جگە لەموادە بەكاربەرە زانستیەكان لە موادی فۆم و پێكهاتەكانی تر، وەك فریاد ڕەسی زاتی بەر لە گەیشتنی تیمە تایبەتیەكانی ئاگركوژێنەوەی بەرگری شارستانی دەتوانن ئەم ئامێران و مادانە بەكار بێنن.

بابەتى پەیوەندیدار جۆراوجۆر

زۆرترین بینراو