سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان سەركۆنەی هێرشی سەر خێزانە كوردەكەی توركیا دەكات

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان سەركۆنەی هێرشی سەر خێزانە كوردەكەی توركیا دەكات

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، سەركۆنەی كوشتنی ئەندامانی خێزانێكی كورد لە شاری كۆنیای توركیا دەكات و رای دەگەیەنێت، پێویستە تاوانباران بدرێنە دادگا.
 
ئەمڕۆ شەموو 31ـی تەمووز، لە پەیامێكی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، سەركۆنەی هێرشی سەر خێزانێكی كورد لە توركیا دەكەین، هاوخەمی كەسوكار و خۆشەویستانی هێرشەكەین. 
 
باس لەوەش كراوە، ئەوانەی بەرپرسیارن لەو تاوانە بێ هۆكارە، پێویستە دادگایی بكرێن.
 
ئێوارەی دوێنێ‌ گرووپێكی نەژادپەرست لە شاری كۆنیای توركیا، هێرشیان كردە سەر خێزانێكی كورد و هەر حەوت ئەندامی خێزانەكەیان كوشت و ئاگریشیان لە ماڵەكە بەردا. ئەو خێزانە كوردە بە ڕەچەڵەك خەڵكی ناوچەكەن و لە ناویاندا ژن و منداڵیش هەیە. 
 
پاش ڕووداوەكە، پۆلیسی شارەكە گەیشتوونەتە شوێنەكە و تیمەكانی ئاگركوژێنەوە توانیویانە بەشێكی ماڵەكە لە سووتان ڕزگار بكەن، تەرمەكانیش هەڵگیراونەتەوە و ڕەوانەی پزیشكی دادی كراون.