هەڵبژاردنی دەستەی نوێی یانەی هەڵۆ ئەنجام نەدرا

هەڵبژاردنی دەستەی نوێی یانەی هەڵۆ ئەنجام نەدرا

بڕیاربوو ئەمڕۆ سێشەممە هەڵبژاردن بۆ دەستەی نوێی بەڕێوەبردنی یانەی وەرزشی هەڵۆ بەڕێوەبچێت ،بەڵام بۆ کاتێکی نادیار دواخرا .
نیهاد موراد ئەندامی پێشووی دەستەی کارگێڕی یانەی هەڵۆ بەزاری کرمانجی ڕاگەیاند :" هەڵبژاردنی دەستەی نوێی یانەکە بەشێوەیەکی کاتی دواخراوە لەئایندەیەکی نزیکدا ئەو پڕۆسەیە ئەنجام دەدرێت ".
نیهاد ڕەتیکردەوە هۆکاری دواخستنی پڕۆسەکە بدرکێنێت و گووتی :" ئەمڕۆ هەڵبژاردنەکە ئەنجام نەدرا ، بەڕەزامەندی هەموو لایەنە پەیوەستەکان بڕیارمان داوە لەچەند ڕۆژی داهاتوو پڕۆسەکە بەڕێوەبچێت"

زۆرترین بینراو