ریفراندۆم بنچینه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان

جـــــوان ئیمام
ڕۆژی 25 ی ئه‌یلوول 2017 به‌ سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی سه‌رۆك بارزانی بۆ یه‌كه‌م جار له‌ مێژووی گه‌لی كوردستان دا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامدران بۆ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ، رێژه‌ی هه‌ره‌ زۆری هاووڵاتیانی كوردستان ده‌نگیان به‌(به‌ڵێ)درا بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كه‌ ده‌كرده‌ رێژه‌ی 93% له‌وكاته‌وه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌رۆك بارزانی ریفراندۆم بوو به‌ بنچینه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ئه‌و ریفراندۆمه‌ی ئه‌نجامدرا بۆ به‌ هێزێكی هه‌میشه‌یی بۆ پاراستنی كوردستان و مێژوو ریفراندۆمی له‌ سه‌ری گشت په‌ره‌كانی نووسی هه‌رگیز ناسرێته‌وه‌ رۆژ به‌ رۆژ فراوانتر ده‌بێت و ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆ ریفراندۆمێكی تر بكرێت رێژه‌ی به‌ڵێ زیاتر ده‌بێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی تاكه‌ هێز بوو ئاراسته‌ی سیاسی و فه‌رهه‌نگی و سه‌ربازی و ئابووری گۆڕی .
سه‌رۆك بارزانی له‌ گشت شارو ناوچه‌و ده‌ڤه‌ره‌كانی كوردستان له‌ هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی ریفراندۆم دا په‌یامی گه‌لی كورد به‌ جیهان گه‌یاند و كه‌ ئێمه‌ گه‌لێكی ئاشتی خوازین و دژی شه‌ڕ،ده‌وڵه‌ت بوون مافی ئێمه‌یه‌ و تێده‌ كۆشین بۆ راگه‌یاندنی و مافه‌ ئه‌رك نیه‌ و چاوه‌رێش ناكه‌ین كه‌س ده‌وڵه‌ت وه‌ك دیاری پێمان ببه‌خشێت ، له‌و كاته‌ی كه‌ ریفراندۆم ئه‌نجامدرا هێشتا داعش مه‌ترسیه‌كی زۆر جدی بوو له‌سه‌ر مرۆڤایه‌تی به‌گشتی و كوردستان به‌ تایبه‌تی به‌ڵام خواستی كورد به‌ گشتی و سه‌رۆك بارزانی به‌ تایبه‌تی بۆ پرسی ریفراندۆم گشت به‌سته‌ڵه‌كانیان له‌ناو بردران بۆ ئه‌وه‌ی ریفراندۆم ئه‌نجامبدرێت و گه‌لی كورد به‌ ئازدانه‌ به‌شداری هه‌ڵبژاردن بیكه‌ن به‌ (به‌ڵێ) ده‌نگ بده‌ن و بێ خۆ چه‌ماندنه‌وه‌ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگیان به‌ سه‌ربه‌خۆیی درا ئه‌و ریفراندۆمه‌ هه‌رگیز كۆن نابێت و له‌ قۆڵایی ناخی ریفراندۆمچیه‌كان هه‌ڵقۆڵاوه‌ قوربانیان داوه‌ بۆ سه‌ربه‌خۆی به‌ درێژایی گشت شۆره‌شه‌كانی رابردوو كورد به‌ سه‌رۆكایه‌تی بارزانی نه‌مرو سه‌رۆك بارزانی تێیان كۆشیوه‌ بۆ سه‌ربه‌ستی و ئازادی گه‌لی كوردستان.
له‌ دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و بێ هه‌ڵوێستی جیهان به‌رامبه‌ر قاره‌مانانی كورد كه‌ پاشگه‌ز بوونه‌وه‌ له‌ گشت ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی درابوون به‌ڵام خواست و ئیراده‌ی كورد زۆر له‌وه‌ زیاتر بوون به‌ سه‌ربه‌ستی ریفراندۆم ئه‌نجامدرا به‌ڵام زۆری نه‌خایاند ده‌ستی خیانه‌تكاران گه‌یشته‌ ئاستێك خیانه‌ت له‌ خوێنی شه‌هیدان بكه‌ن و خیانه‌ت له‌ خاك و ئاڵا بكه‌ن ، ئه‌گه‌ر خیانه‌تی 16 ی ئۆكتۆبه‌ر نه‌بوایه‌ كوردستان ده‌وڵه‌ت بوو له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌رۆك بارزانی ، به‌ڵام خیانه‌ت بۆ هۆكاری ئه‌وه‌ی نیوه‌ی خاكی كوردستان له‌ دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له‌ ده‌ست بده‌ین  به‌ڵام ریفراندۆم بۆ بنچینه‌ی نه‌بڕاوی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان .گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وتی مێژوویی یه‌ بۆ ریفراندۆمچیه‌كان.

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

زۆرترین بینراو