سوودەكانی نەبەستنی ستیان

سوودەكانی نەبەستنی ستیان

ئا: شەهلا رەشید
_ سووڕی خوێن باشتر دەبێت، چونكە ستیان پارچەیەكی تەسكە و فشار دەخاتە سەر شانەكانی مەمك و سووڕی خوێن، رێگە نادات خوێن بە باشی بۆ ئەو ناوچەیە بچێت.
_ لەبەركردنی ستیان لەكاتی خەودا جگە لەوەی رێگە لە حەوانەوەی جەستە دەگرێت، كاریگەری لەسەر كاتژمێری بیۆلۆژی جەستە دەبێت و خەو تێكدەدات.
_ نەبەستنی ستیان وا دەكات سنگ بەرزتر و پڕتر دەركەوێت و ماسولكەكانی مەمك توندتر و بەهێز دەكات، چونكە ستیان وا دەكات ماسولكەكانی سنگ خاو ببێتەوە.
_ وازهێنان لە ستیان یارمەتیدەرە بۆ باشتركردنی تەندروستی پێست و ماسولكەكان و سووڕی خوێن، هەروەها رەنگی پێستی مەمك روون دەبێتەوە، چونكە بەستنی ستیان بە بەردەوامی وا دەكات پێستی ئەو ناوچەیە رەش هەڵبگەڕێت و بۆر بێت.

 

زۆرترین بینراو