پێداویستی وەرزشی بەسەر تیپە میلیەكانی دەڤەری سۆران دابەشكرا

پێداویستی وەرزشی بەسەر تیپە میلیەكانی دەڤەری سۆران دابەشكرا

زاری كرمانجی-سۆران:
لە ئێوارە  29ـی ئاب 2021 لەدرێژەی كار و چاڵاكیەكانماندا بەئامادەبوونی  عبدالواحید رواندزی بە رپرسی لقی 10ی پارتی دیموكراتی سۆران و نوێنەرانی دام و دەزگا حیزبی و حكومی و سەربازی و ژمارەیەكی زۆر لە وەرزشوانی هەر چوار قەزای (سۆران، ڕواندز، مێرگەسۆر، چۆمان)  ناوەندی باڵای سۆران (ی.ل.د.ك) بەسپۆنسەری نەهرۆ محموود قادر بەگ كاندیدی پارتی بە ژمارە 26 لەبازنەی یەك هەڵساین بەبەخشینی پێداویستی وەرزشی بەسەر 150 تیپی میللی سنووری هەر چوار قەزا".

لێرەوە بەپێویستی دەزانین ڕێز و سوپاس ئاراستەی كاك نەهڕۆ بكەین بەوەی شانبەشانی ئێمە ملی دایە بەر دڵخۆشكردن و خزمەت گەیاندن بەچینێكی گرنگی كۆمەڵگە كە توێژی لاوانن، هیوای بەردەوامی و سەركەوتنی بۆ دەخوازین.

ڕاگەیاندنی ناوەندی باڵای سۆران 

زۆرترین بینراو