زیانەكانی هێلكە

زیانەكانی هێلكە

ئا/ شەهلا رەشید
هێلكە خواردنێكی سەرەكییە كە بە چەند جۆر دەخورێت و لەگەڵا جۆرەها شیرنەمەنی و خواردنەوەكانی تر هەروەها جۆرەها ماددەی بەسوودی تێدایە، مرۆڤ پێویستی زۆری بەو ماددانە هەیە كە لە هێلكەدا هەن بەتایبەت لە تەمەنی منداڵی و لاوی بەڵام لەگەڵا ئەو هەموو سوودانەش كە هەیەتی زیانیشی دەبێت بۆ ئەو كەسانەی ئەم نەخۆشیانەی هەیە.
ئەو كەسانەی كە نابێت هێلكە بخۆن:
_ ئەوانەی كێشەیان لە میزڵداندا هەیە.
_ ئەو كەسانەی بەردی زراویان هەیە.
_ ئەوانەی جگەریان باش كار ناكات.
_ ئەو كەسانەی گورچیلەیان تووشی هەوكردن بووە یا بەردیان هەیە.
_ ئەوانەی رێژەی كۆلیسترۆڵیان بەرزە.
_ ئەوانەی هەناسە تەنگی و رەبۆیان هەیە.
_ ئەو كەسانەی بە خواردنی هێلكە هەستیارن.
_ ئەوانەی تووشی تەسكبوونەوە و گیرانی بۆڕییەكانی دڵا هاتوون.

زۆرترین بینراو