قائیمقامی سۆران.. لەمەودوا داخوازیی هاووڵاتییان خێراتر لە جاران دەگاتە ناوەندی بڕیار

قائیمقامی سۆران.. لەمەودوا داخوازیی هاووڵاتییان خێراتر لە جاران دەگاتە ناوەندی بڕیار

زاری كرمانجی-سۆران
هەڵگورد شێخ نەجیب قایمقامی قەزای سۆران، بە زاری كرمانجی گووت  "دوا جار دوای چاوەڕوانییەكی زۆر ئەنجوومەنی وەزیران پڕۆژەی بە سەربەخۆییكردنی ئیدارەی سۆرانی پەسند كرد. دەستخۆشانە لە رێزدار سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەكەین، كە راستەوخۆ چاودێری هەنگاوەكانی دەكرد، ئەم هەنگاوە دەسكەوتێكی گەورە و مێژووییە لە رێڕەوی گەشەپێدانی سۆران لە رووی ئیداری، كۆمەڵایەتی و كولتوری. هەروەها لە رووی ئیدارییەوە زنجیرەی ئەلقەكانی رۆتینی كار كەم دەكاتەوە، كار و داخوازیی هاووڵاتییان خێراتر لە جاران دەگاتە ناوەندی بڕیار، لە هەمان كاتیش پاڵەپەستۆی ئیش لەسەر ناوەند كەمتر دەبێتەوە. 
 گووتیشی، لە رووی كۆمەڵایەتیش دەرفەتێكی باڵاتر بۆ خەڵكی سۆران دێتە ئارا، كە پێكهاتەی فرەرەنگی دیالێكت و ئایین و كولتور بەرجەستەتر بكات. كە ئەگەر پێشتر لە قاڵبی پلان و بەرنامەیەكی داخراو بوبێت، بۆ لەمەدوا سۆران دەبێتە مەركەز، ناسنامەیەكی سەربەخۆی كولتوریش دەستەبەر دەكات.

زۆرترین بینراو