كاماڤینگا لەگەڵ ریال گەیشتە رێككەوتن

كاماڤینگا لەگەڵ ریال گەیشتە رێككەوتن

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: رۆژنامەی لیكیپی فەڕەنسی جەختیكردوە كە یانەی رین گەیشتۆتە رێكەوتنێك بۆ فرۆشتنی یاریزانێی هێلی ناوەندی یانەكەی ئێدواردۆ كاماڤینگا بە یانەی ڕیاڵ مەدرید، بە چەند كاتژمێرێك پێش كۆتایی بازاری گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان.
رۆژنامەكە لە ماڵپەڕەكەیدا ئاماژەی بەوە كردوە كە گرێبەستەكە بە بەهای 40-45 ملیۆن یۆرۆی بووە، لەگەڵ گۆڕانكارییەكان.
هەرچۆنێك بێت یانەكە بەفەرمی تەواوبونی مامەڵەكەی ئەو یاریزانەی رانەگەیاندوە.
ئەو یاریزانە تەمەن 18 ساڵە لە كانونی دووەمی 2019 پەیوەندی بە یانەی رین كردو تا مانگی حوزەیرانی ساڵی 2022 گرێبەستی لەگەڵ ئەو یانەیەدا هەیە، كە تائێستا كاماڤینگا  88  یاری بە درێسی ئەو یانەیەوە ئەنجامداوە.
كاماڤینگا كە وەرزی رابردوو لەگەڵ هەڵبژاردەی یەكەمی فەڕەنسا یەكەم یاری كرد، لە ئێستادا لەگەڵ هەڵبژاردەی خوار 21 ساڵی وڵاتەكەی بۆ ژمارەیەك یاری لە یارییەكانی هەڵبژاردەی یۆرۆی 2023 بانگهێشت كراوە.
بەرزبونەوەی نرخی ئەم یاریزانە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە یانەی ریاڵ مەدرید شكستی هێنا لە گواستنەوەی كیلیان مباپێی یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان بۆ ریزەكانی یانەكەی.

 

زۆرترین بینراو