زیانەكانی زۆر بەكارهێنانی مۆبایل و خۆپاراستنی

زیانەكانی زۆر بەكارهێنانی مۆبایل و خۆپاراستنی

ئا/ شەهلا رەشید
_ زۆربوونی رووداو و كارەساتی شۆفێری لە ئەنجامی سەرقاڵبوون بە مۆبایلەوە لەكاتی لێخوریندا لەسەر ئاستی جیهان.
_ تێكدانی بێدەنگی و ئارامی لە هەندێك شوێن، وەك دام و دەزگای حكوومەت و كۆڕ و كۆبوونەوە تایبەتییەكان و شوێنە گشتییەكان.
_ دروستبوونی دڵەڕاوكێ و قەلەقی لەسەر ئاستی جیهان، هەبوونی زیانی تەندروستی بۆ بەكارهێنەرانی.


خۆپاراستن لە زۆر بەكارهێنانی مۆبایل


_ هەوڵبدەن بە كورتی قسە بە مۆبایل بكەن، ئەگەر نۆڕماڵ بەكار بهێنن باشترە._ تا دەكرێت سەماعەی گوێ (هیدفون) بەكار نەهێنرێت چونكە شەپۆلەكان چرتر دەكاتەوە لەسەر مێشك، وا باشترە بۆ قسەكردن یا گوێ گرتن بە گۆرانی بسەماعەی خارجی بێت بۆ ئەوەی شەپۆلەكان لە سەرت دوور بكەونەوە.
_ دوورخستنەوەی مۆبایل لە ژووری نووستن، چونكە لەكاتی خەوتندا شەپۆلەكان كاریگەرترن لەسەر مرۆڤ.
_ دوای لێدانی چەند زەنگێك وەڵامی پەیوەندییەكەت بدەرەوە، واتە دوای زەنگێك راستەوخۆ هەڵمەگرە و لەكاتی شەحنكردن قسە بە مۆبایل مەكە بۆ كەمكردنەوەی كاریگەری لەسەرت.

بابەتى پەیوەندیدار جۆراوجۆر

زۆرترین بینراو