كریستیانۆ: فێرگسۆن لە تۆپی پێ بۆ من وەكو باوكم وایە 

كریستیانۆ: فێرگسۆن لە تۆپی پێ بۆ من وەكو باوكم وایە 

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: كریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یەكەمین دیمانەی لەگەڵ كەناڵی فەرمی مانچێستەر یونایتد نهێنییەكی لەبارەی هۆكاری گەڕانەوەی بۆ ریزەكانی یانە ئینگلیزییەكە دەدركێنێت.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ لە چاوپێكەوتنەكەی لەگەڵ كەناڵی فەرمی مان یونایتد دەڵێت" وەكو دەزانن سێر ئەلێكس فێرگسن هۆكاری سەرەكی بوو بۆ ئەوەی من لە سپۆرتینگ لیشبۆنەوە پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتد بكەم، من بیرمە كاتێك لە سپۆرتینگ لیشبۆن بووم یاریمان بەرامبەر مانچێستەر یونایتد هەبوو، ئەو رۆڵێكی كاریگەری هەبوو بۆ واژۆكردنی گرێبەستەكەم، من ئەوم خۆش دەوێت و لە یاری تۆپی پێ بۆ من وەكو باوك وایە، بێگومان بەردەوام پەیوەندیمان بەیەكەوە هەبووە و ئەو یەكێك لە هۆكارەكان بوو من بگەڕێمەوە مانچێستەر یونایتد، چونكە فێرگسۆن لەلای من كەسێكی مەزنە و هەمیشە گوێی لێدەگرم"‌.
هەروەها كریستیانۆ رۆناڵدۆ دەشڵێت" مێژووێكی نایابم لەگەڵ ئەم یانە مەزنە هەبووە، لە تەمەنی ١٨ ساڵی لەم یانەیە یاریم كردووە و ئێستاش دڵخۆشم بەوەی جارێكی دیكە دوای ١٢ ساڵ دەگەڕێمەوە یانەكە كە وەكو ماڵەكەم وایە بۆ من، بەتامەزرۆوە چاوەڕێی ئەنجامدانی یەكەمین یاریم دەكەم، پێموایە بڕیارێكی درووستم داوە پەیوەندیم بە مانچێستەر یونایتد كردووە، دەمەوێ لەگەڵ یانەكە مێژوو بنووسمەوە و نازناوەكان بەدەست بهێنم، بە هاتنی من لە یۆڤانتۆسەوە بۆ مانچێستەر یونایتد مانای وایە دەمەوێ دەست بە قۆناغێكی نوێ بكەم‌.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ لەم هاوینە بەرامبەر 23 ملیۆن یۆرۆ لە یۆڤانتۆسەوە گەڕایەوە مانچێستەر یونایتد و پێشبینی دەكرێت رۆژی 11 ی ئەم مانگە یەكەم یاری بە درێسی مان یونایتد بەرامبەر نیوكاسڵ یونایتد بكات.

 

زۆرترین بینراو