فاكتەرە سەرەكیەكانی رووداوه‌كانی هاتووچۆ 

تەها مهدی، سەرۆکی ڕێكخراوی ڕۆشنبیری هاتووچۆی کوردستان 

بەرپرسیار بوون لە رووداوەکانی هاتووچۆدا ڕێژەیی یە و دەکرێت چەندەها لایەن بەشدار بن لەم رووداوانە، بەڵام ئایا فاکتەری سەرەکی لەم رووداوانە کێن ..؟ 
ئەمەیان دەکرێت هەڵوێستەی لەسەر بکرێت ، پێش هەموو هەنگا و نانێک بە ئاراستەی چارەسەرکردنی ئەم دۆخە دەبێت بە سیستەمی پەروەردەکردنی شۆفێران و کارمەندانی هاتووچۆ دا بچینەوە ، چونکە دواجار ئەوان کردارەکە دروست دەکەن و ئۆتۆمبێل یش لەم نێوانەدا تەنها ئامرازێکە ، بەجدی کاتی ئەوە هاتووە لە هاوڵاتیان تێ بگەێنین هاتووچۆ و شێوازەکانی لێخورین نابێت فەنی پێوە بکرێت یان با رونتر بڵێین نابێت شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ ئۆتۆمبێل و شەقام مامەڵەکردنێکی تایبەت بێت بە خودی کەسێکەوە و جیاواز بێت لە خەڵکی تر ، بەڵکو دەبێت لە کاتی مامەڵەکردنمان بەبی سیستم و یاساییانە بێت ، چونکە دواجار ئێمە لە ناو ئۆتۆمبێلەکانماندا تەنها هۆڕن و فول لایت ئامرازی ئاگادارکردنەوەی یەکتریمانە و ناتوانین لە کاتی لێ خوریندا گفتوگۆ لەگەڵ ئۆتۆمبێلی روبەروو بکەین بۆ ئەوەی تێی بگەێنین کە بەتەمای چین ،
بە داخەوە کە ئامارە جیهانییەکان پێمان دەڵێن کە بە تێپەربوونی چرکەکانیش رووداوی هاتوچۆ روو دەدەن جا ئیتر روداوەکە سوک بێت یان قورس ،
 بۆیە لەوانەیە تەنانەت لە کاتی نوسینی ئەم چەند دیرە چەندەها رووداو رویان دابێت.

زۆرترین بینراو