رێوڕەسمی دەرچونی قوتابییانی زانکۆی سۆران بەڕێوە دەچێت 

رێوڕەسمی دەرچونی قوتابییانی زانکۆی سۆران بەڕێوە دەچێت 

زاری کرمانجی-كرمانجی:
دەرچووانی ئازیزی ساڵی خوێندنی ٢٠١٩- ۲۰۲۰ ی زانکۆکەمان ئاگادار دەکەینەوە، کە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٣٠-٦-٢٠٢١، ڕێوڕەسمی دەرچوون کاتژمێر ٦ی ئێوارە لە کەمپەسی زانكۆ لە دێڵزیان بەڕێوەدەچێ.
تێبینی:
١- قوتابییان لە ڕۆژی یەكشەممە ڕێکەوتی ٢٧-٦-٢٠٢١ەوە دەتوانن سەردانی فاكەڵتییەکانیان بکەن و ڕۆبی دەرچوون وەرگرن.
٢- تەنھا مامۆستایان و قوتابییان بۆیان ھەیە بێنە ناو كەمپەس و ھێنانی میوان بە ھەموو شێوەیەك قەدەغەیە. ئەمەش بە مەبەستی ڕێگری کردن لە دروستبوونی قەرەباڵغیی زۆر و لە پێناو ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان و پاراستنی سەلامەتی هەمووانە. هەروەها پێویستە ئامادەبووان ڕەچاوی ڕێنماییە تەندروستییەکان بکەن.

راگەیاندنی زانكۆی سۆران

زۆرترین بینراو