نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە شاندێکی سەربازیی ئەمەریکی کرد

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە شاندێکی سەربازیی ئەمەریکی کرد

زاری كرمانجی - پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2021/9/21 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز جەنەراڵ کیس فلپس، بەرپرسی باڵای سەربازی و بەرپرسی نووسینگەی هاریکاریی ئەمنیی ئەمەریکی لە عیراق و شاندێکی سەربازی و دیپلۆماسیی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا دوایین پێشهاتە ئەمنی و سەربازییەکان لە عیراق، بەڕەنگاربوونەوەی تیرۆر و جموجووڵ و کردارەکانی داعش لە عیراق و سووریا، دۆخی دەشتی نەینەوا و شەنگال، چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان پێشمەرگە، سوپای عیراق و هێزەکانی هاوپەیمانان و بەئامانجگرتنی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەولێر، تاوتوێ کران.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کردەوە کە تێکشکاندنی داعش، بۆ ئارامی و سەقامگیریی عیراق و ناوچەکە گرنگە و سوپاسی هاوکاری و پشتگیریی ئەمەریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عیراق و هەرێمی کوردستان کرد، هەروەها موکوڕی و پابەندی بە چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگەوە بۆ ڕێکخستنەوەی هێزەکان و گرنگیی پشتگیریی ئەمەریکا و وڵاتانی دیکەی دۆستی لە پرۆسەکە، دووپات کردەوە.

لای خۆیەوە بەڕێز جەنەراڵ فلپس باسی لە گۆڕانی ئەرکی هێزەکانی ئەمەریکا لە چوارچێوەی دیالۆگی عیراق و ئەمەریکادا کرد و جەختی لە هاریکاری و هەماهەنگی بۆ دڵنیابوون لە تێکشکاندنی یەکجارەکیی داعش کردەوە، هەروەها ڕایگەیاند کە ئەوان بە بایەخەوە لە پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە دەڕوانن و لەمبارەیەوە هاوکار دەبن.

پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و مەترسی و ئاڵنگاری و دەرفەتەکان و دۆخی ئەفغانستان و لێکەوتەکانی، چەند لایەنێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوون کە بەڕێز کونسولی گشتیی ئەمەریکاش ئامادە

زۆرترین بینراو