چارەسەری سرووشتی بۆ هەوكردنی لەوزەتێن

چارەسەری سرووشتی بۆ هەوكردنی لەوزەتێن

ئا/ شەهلا رەشید
هەوكردنی لەوزەتێنەكان یەكێكە لە نەخۆشییە زۆر باوەكان لە گەورە و منداڵاندا، زۆرجار نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دەدرێت، بەڵام دەكرێت بەرێگەی سرووشتی چارەسەری بكەیت و ببێتە رێگر بۆ نەشتەرگەری.
_ رۆژانە بڕێكی زۆر شەربەتی لیمۆ بخۆرەوە بەبێ شەكر، بەهۆی زۆری ڤیتامین ( c) دەبێتە هۆی بەهێزبوونی كۆئەندامی بەرگری و پوكانەوەی هەوكردنەكە.
_ هەنگوین سوودێكی زۆری هەیە بۆ رێگری هەوكردنی لەوزەتێن، 4 كەوچكی چا هەنگوین بخەرە ناو پەرداخێك ئاوەوە رۆژانە 2-3 جار بیخۆرەوە.
_ خواردنەوەی كەمێك زەردەچەوە كە خرابێتە ناو شیری گەرمەوە سوودی هەیە.
_ چای زەنجەبیل رێگە لە هەوكردن دەگرێت، پارچەیەكی بخەرە ناو پەرداخێك ئاوی گەرمەوە دوای چەند خۆلەكێك بیخۆرەوە.
_ خواردنەوەی ئاوی پیاز قوڕگت پاك دەكاتەوە لە میكرۆب و هەوكردن.

بابەتى پەیوەندیدار جۆراوجۆر

زۆرترین بینراو