چارەسەری سروشتی بۆ هەوكردنی لەوزەتێن

چارەسەری سروشتی بۆ هەوكردنی لەوزەتێن

ئا/ شەهلا رەشید

هەوكردنی لەوزەتێنەكان یەكێكە لە نەخۆشییە زۆر باوەكان لە گەورە و منداڵاندا، زۆرجار نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دەدرێت، بەڵام دەكرێت بەرێگەی سروشتی چارەسەری بكەیت و ببێتە رێگر بۆ نەشتەرگەری.
-رۆژانە بڕێكی زۆر شەربەتی لیمۆ بخۆرەوە بەبێ شەكر، بەهۆی زۆری ڤیتامین
 (C)دەبێتە هۆی بەهێزبوونی كۆئەندامی بەرگری و پوكانەوەی هەوكردنەكە.
- هەنگوین سوودێكی زۆری هەیە بۆ رێگری هەوكردنی لەوزەتێن، 4 كەوچكی چا هەنگوین بخەرە ناو پەرداخێك ئاوەوە رۆژانە 2-3 جار بیخۆرەوە.
- خواردنەوەی كەمێك زەردەچەوە كە خرابێتە ناو شیری گەرمەوە سوودی هەیە.
-چای زەنجەبیل رێگە لە هەوكردن دەگرێت، پارچەیەكی بخەرە ناو پەرداخێك ئاوی گەرمەوە دوای چەند خۆلەكێك بیخۆرەوە.
- خواردنەوەی ئاوی پیاز قوڕگت پاك دەكاتەوە لە میكرۆب و هەوكردن.

بابەتى پەیوەندیدار جۆراوجۆر

زۆرترین بینراو