شەپۆلێکی باران بارین روو لە هەرێمی کوردستان دەکات

شەپۆلێکی باران بارین روو لە هەرێمی کوردستان دەکات

کەشناسێکی دیاری عێراقی ئاشکرای دەکات، لەسەرەتای ئەم هەفتەیەدا شەپۆلێکی باران بارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و ماوەی چەند ڕۆژێک دەخایەنێت.

محەمەد دووری کەشناسی ناسراوی عێراق ڕایگەیاند" رۆژی شەممە ئەگەری بارانبارین هەیە لە ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و تا هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم گۆڕانکارییە لە کەش و هەوادا لە ئەنجامی دروستبوونی پەڵە هەوری گەورە لە ئاسمانی چەند ناوچەیەک دەبێت، بە تایبەت لە هەرێمی کوردستان ئەوە روودەدات.

پێشتر ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردبوو" لەئەنجامی كاریگەری نزمە پاڵە پەستۆیەكی باراناوی لەسەر ناوچەكانی كوردستانی باكوور و رۆژهەڵات، پێشبینی دەكەین سەرەتای هەفتەی داهاتوو، لەرۆژانی 1 تا 4ی ئاب، شەپۆلێكی تاو تاوی بارانبارین و هەورە تریشقە، بەرێژەی جیاجیا بەشێكی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە". 

باسی لەوەشکردووە، شەپۆلەكە بەتایبەت كاریگەری لەسەر ناوچە شاخاویی و سنووریەكانی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی راپەرین و دهۆك دەبێت، بەهۆی نزیكی ئەو ناوچانە لەسنوورەكانی باكوور و رۆژهەڵاتی نزمە پاڵە پەستۆكەوە.  

هەر بەپێی پێشبینی ئەو کەشناسە، بەگشتی بۆ ناوچەكانی باشووری هەرێمن وەك سنووری پارێزگای سلێمانی و گەرمیان و كەركوك و هەڵەبجە تا ئێستا دەرنەكەوتووە لەو ناوچانەدا كاریگەری دەبێت بەشێوەی بارانبارین، بەڵام پشتیوان بەخوا لەگەڵ نزیك بوونەوەی زیاتر  گۆرانكاریەكان دڵخۆشكەر دەبن و كاریگەریی ئەو نزمە پاڵەپەستۆیە درێژ دەبێتەوە بۆ ناوچە نزمەكان و ئەم سنوورانەش. 

بابەتى پەیوەندیدار جۆراوجۆر

زۆرترین بینراو