ئەڵمانیا چیتر شوێنێكی ئارام نابێ بۆ دژبەرانی توركیا 

ئەڵمانیا چیتر شوێنێكی ئارام نابێ بۆ دژبەرانی توركیا 

توركیا لە رێگەی هێلكەی كوڵاو پەیام بۆ نەیارانی دەنێرێت


زاری كرمانجی-مەهدی محەممەد رواندزی : بەپێی هەواڵێكی دەنگی ئەمریكا، دژبەرانی توركیا لە ئەڵمانیا ژیانیان لە مەترسی دایە، پاش ئەوەی دەسەڵاتداران لیستێكی "بە ئامانجگرتنی" یان لەلایەن حكومەتی توركیاوە ئاشكرا كرد .
بەپێی ڕاپۆرتەكە، ڕۆژنامەوانێكی تورك بەناوی سیلال باسلانجیچ، پاش كودەتا لە توركیا لە ساڵی  2016دا بەرەو ئەڵمانیا هەڵهاتووە، بەو سایتەی ڕاگەیاندووە، كە چەند ڕۆژێك لەمەوبەر دوو ئەفسەری ئەڵمانی لە ماڵەكەی خۆیدا لە شاری كۆڵن سەردانیان كردووەو ئاگاداریان كردۆتەوە لە "لیستێكی بە ئامانجگرتن"، كە نزیكەی 50 ڕەخنەگری تێدایە كە قسەیان لەسەر ڕەجەب تەیب ئەردۆگانی سەرۆكی توركیا كردووەو بەشێكیان لە ئەڵمانیا دەژین.
لەسەر ئەم بابەتە دەنگی ئەمەریكا پەیوەندی بە باڵیۆزخانەی توركیا كردووە لە بەرلین، بەڵام ئەوان هیچ وەڵامێكیان نەداوەنەتەوەو ئامادە نەبوونە هیچ لێدوانێك لەسەر ئەو دەنگۆیانە بدەن.
پۆلیسی كۆڵن پشتڕاستی كردەوە كە لە ناوەڕاستی مانگی تەموزەوە ئاگاداری لیستی بەئامانجكردن بوون، بەڵام ڕەتیكردەوە زانیاری زیاتر لەسەر ژمارە و ناسنامەی ئەو كەسانە بدات كە لە لیستەكەدا بوونیان هەیە.
ڕۆژنامەنوسان و شارەزایان دەڵێن گروپەكانی ناسیونالیستی تورك لە پاڵ ئەو كارەوەیە كە هەمیشە پشت بە تاوانی توند و تیژیەوە دەبەستن لە ئەڵمانیاو شوێنەكانی تری ئەوروپا، بۆیە چیتر تاراوگە شوێنێكی ئارام نابێ بۆ هەڵاتوانی توركیا و دژبەرەكانی ئەردۆگان و حكومەتی توركیا.
باسلانجیچ لە ساڵی 2017 توركیای بەجێهێشت كاتێك دەسەڵاتداران دەیان رۆژنامەنووسیان دەستگیركرد بە هۆی پشتگیریكردنی هەوڵی كودەتاكە، لەو بڕوایە دایە لیستی بەئامانجگرتن، هەوڵێكە بۆ ترساندنی ڕۆژنامەنووسان و راگەیاندنكارانی تەلەفزیۆنی Arti TV ئەو تۆڕە هەواڵیەی توركیا كە لە كاتی چوونیان بۆ كۆلن دایانمەزراندووە.
وتەبێژی پۆلیسی كۆڵن بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاندووە كە لیستەكە لە "ڕۆژنامەنووس، نووسەر و هونەرمەندی نزیك لە ئۆپۆزسیۆنی توركیا" پێكهاتووە .
20 ی تەموز پۆلیسی بەرلین لە ناو باخچەی ماڵێك پەیامی هەڕەشەی دۆزییەوە كە لە دەوری هێلكەیەكی كوڵاودا پێچراو بوو بە زمانی توركی لێی نوسرابوو چاوەرێبە .
ئاكیر ی رۆژنامەنووس و دژبەری حكومەتەكەی ئاكپارتی دەڵێ‌"حكومەتی توركیا دەسەڵاتی خۆی فراوانكردووە بەسەر ئەوروپا"،
ئەوەش دەڵێ‌"جەمسەرگیری و ناكۆكی لە توركیا لەلایەن حكومەتی ئاكەپە و حكومەتی مەهەپەوە دەگوازرێنەوە بۆ ئەوروپا و ناوچەكانی تری جیهان، بۆیە پێموایە هێرشكەرەكان ئەو چەتانەن كە لەلایەن (حكومەتی توركیاوە) خراونەتە كار و لە ئەڵمانیا دەژین".
لە ڕاپۆرتەكە ئاماژە بە دوو گروپی توركی كردووە، كە یەكەمیان ناوی "گورگە بۆرەكان" و ئەوی تریان "عوسمانین ئەڵمانییە"یە، كە دوو گروپی توندڕەون و شیمانەی ئەوە دەكرێ ئەوان لە پاڵ ئەو كارەوە بووببن.
لە ڕاپۆرتێكی حكومەتی ئەڵمانیادا كە لە ساڵی 2020 دا بڵاوكراوەتەوە، گروپی گورگە بۆرەكان نزیكەی 11 هەزار ئەندام و لاینگری هەیە و لە ساڵی 2017 لە ئەڵمانیا قەدەخە كراوە، 
هایكۆ باگدات، ڕۆژنامەنووسی تاراوگەی ئەرمەنی- توركی و یەكێك لەو كەسانەی لە لیستەكەدایە، بە ماڵپەڕەكەی ڕاگەیاندووە، كە ئەڵمانیا بەرژەوەندی لەگەڵ حكومەتی توركیا هەیە، پەیوەست بە ڕێككەوتنی پەنابەران و ڕۆڵی توركیا لە ئەفغانستان، كە رێگری دەكات لە بەرلین بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەنقەرە كێشەكانی مافی مرۆڤ چارەسەر بكات.
ئەو رۆژنامەنووسە لە ساڵی2016دا ئەستەنبوڵی بەرەو بەرلین بەجێهێشت و دواتر بە پروپاگەندەی تیرۆر تۆمەتباركرا، وتی:"ئێمە لەگەڵ بەرنامەی ئەوان نەبووین" دیموكراسی لە توركیا، زیندانیان، سیاسەتمەدارە زیندانیكراوەكان، كەسانی تاراوگە، هەموو ئەوانەی كە دژ بە حكومەتی توركیا قسە بكەن، ئەردۆگان كارێكی وا دەكات "لە هەموو جیهاندا هەست بە نائارامی بكەن" .

زۆرترین بینراو