پزیشکێکی ددان بڕینی دەمار هیچ زیانێکی بۆ جەستە نابێت

پزیشکێکی ددان بڕینی دەمار هیچ زیانێکی بۆ جەستە نابێت

محەمەد ئامۆکەیی-زاری کرمانجی: 
بۆ قسەکردن لەسەر زیان و سودەکانی بڕینی ده‌ماری ددان، دڵدار ئەرگۆشی، پزیشکی نەشتەرگەری دەم و ددان، بەوردی باس لە دەماری ددان دەکات و دەڵێت"  ده‌مار بڕین هیچ زیانێكی بۆ هیچ به‌شێكی جه‌سته‌ نیه‌ به‌ڵكو كاتێك نه‌خۆش ددانی تووشی ئازارو تێكچون ده‌بێت باشترین چاره‌سه‌ر بۆ ده‌ربازبوون له‌ ئازار و پاراستن و به‌كارهێنانی ددانه‌كه‌ بو ماوه‌یه‌كی زیاتر ده‌مار بڕینه‌.                                                          ٢_ له‌م بارانه‌ی خواره‌وه‌ ده‌رباره‌ی ده‌مار بڕین ده‌كرێت پزیشك بریار بدات: كه‌ ددانه‌كه‌ كلوربێت یان ئازاری هه‌بێت. كه‌ ددانه‌كه‌ پركرابێته‌وه‌، به‌ڵام له‌لایه‌ن نه‌خۆشه‌وه‌ گرنگی پێنه‌درابێت جارێكی تر ئازاری په‌یداكردبێت یاخود ده‌ماره‌كه‌ی مردبێت، زۆر جار ددان كلوور بوه‌ و مردوه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشتر ئازاری هه‌بووه‌ یان ره‌نگه‌ هه‌ستی پێ نه‌كردبێت، ره‌نگه‌ به‌شێك له‌و نه‌خۆشانه‌ی كه‌ ده‌ماری ددانیان بڕیوه‌ گله‌ی له‌ رزین و هه‌ڵوه‌رینی ددانه‌كانیان بكه‌ن، دوای پڕۆسه‌ی ده‌ماربڕین ئه‌مه‌ش بۆته‌ هۆی دروستبونی وێنه‌یه‌ك و بیروڕایه‌كی هه‌ڵه‌ له‌لای ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه‌ ده‌یانه‌وێت ده‌مار بڕین بكه‌ن بۆ ددانێكی كلۆر و ده‌ماری هه‌وكردوو، بۆیه‌ په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر كێشانی ددان كه‌ بڕیارێكی زۆر نازانستی و هه‌له‌یه‌، كرداری ده‌مار بڕین چاره‌سه‌ره‌ بۆ ئه‌و ددانه‌ی كه‌ ده‌ماره‌كه‌ی تووشی هه‌وكردن هاتووه‌ ره‌نگه‌ هه‌وكردنه‌كه‌ به‌هۆی به‌كترییای (كلۆربون) بێت یان به‌هۆی بێزاركه‌ری كیمیایی و میكانیكی بێت، كه‌ جگه‌ له‌ ده‌مار بڕین رێگای تر نیه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی، به‌ كورتی ده‌مار بڕین بریتیه‌ له‌ لابردنی ده‌ماری ده‌ماری هه‌وكردوو ده‌كه‌وێته‌ ناو ره‌گی ددان، دواتر پاككردنه‌وه‌و پڕكردنه‌وه‌ی شوێنی ده‌ماره‌كه‌ له‌ كۆتاییدا پڕكردنه‌وه‌ی ددانه‌كه‌، ئه‌م كرداره‌ له‌ زۆربه‌ی باره‌كاندا (به‌ نزیكی ٥٥./٠) به‌ یه‌ك سه‌ردان ته‌واو ده‌كرێ رێژه‌ی سه‌ركه‌وتنی ده‌ماربڕین (٧٥./٠–٩٥./٠)به‌ پێی بارودۆخی ددانه‌كه‌ جیاوازی نێوان ددانێكی ده‌ماربڕاو (ددانێكی مردوو) له‌گه‌ڵ ددانێكی ئاسایی (ددانیكی زیندوو)بریتییه‌ له‌وه‌ی ددانێكی زیندوو توانای خۆ گونجاندنی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی ناو ده‌م واتا توانای كاردانه‌وه‌ی هه‌یه‌ له‌ شێوه‌ی (هه‌ستی ئازار) بۆ ئه‌و كردارانه‌ی كه‌ له‌ناو ده‌م رووده‌ده‌ن وه‌ك كلۆری، زه‌بر، هێز، ساردی و گه‌رمی هتد... له‌ كاتێكدا ددانی ده‌مار بڕاو ئه‌كاردانه‌وه‌ی نابێت                                                           ددانی چاره‌سه‌ركراو له‌م حاڵه‌تانه‌دا سه‌ركه‌وتوونابێت و تووشی شكان ده‌بێت. 
١_ خراپی بارودۆخی ددانه‌كه‌ به‌جۆرێك كه‌ ده‌مار بڕینیش چاره‌سه‌ر نه‌كرێت واتا ئه‌وه‌نده‌ له‌ پێكهاته‌ی ددانه‌كه‌ نه‌مابێته‌وه‌ كه‌ بتوانرێت پڕ بكرێته‌وه.
 ٢_ددانێكی ده‌ماربڕاو كه‌ پێویستی به‌ چینێك هه‌بوبێت و بۆی نه‌كرابێت.
٣_دووباره‌ كلۆربوونه‌وه‌ی ددانی ده‌ماربڕاو به‌هۆی گرنگی پێنه‌دان و پشتگوێخستنی شوشتن و پاككردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن نه‌خۆشه‌وه‌.
 ٤_ته‌واو خاوێننه‌كردنه‌وه‌ی ددان و جێهێشتنی كه‌مێك كلۆریی یان پڕنه‌كردنه‌وه‌ی ددان به‌ شێوازێکی گونجاو له‌لایه‌ن پزیشكی ددانه‌وه‌. 
 5_ په‌ستان و هێز خستنه‌ سه‌ر ددانه‌كه‌ زیاد له‌ پێویست واتا بوونی هێز و په‌ستانێكی زۆر له‌سه‌ر ددانه‌كه‌ كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی توانای به‌رگه‌گرتنی ددانه‌كه‌ بێت،    
ئه‌وه‌ی پێویسته‌ بزانرێت هه‌ڵوه‌رینی ددان له‌ دوای ده‌ماربڕین هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ ده‌مار بڕینه‌وه‌ نیه‌ هه‌ر ددانێك ئه‌م شتانه‌ی له‌ سه‌ره‌وه‌ به‌سه‌ردابێت تووشی شكان و هه‌ڵوه‌رین دێت ئینجا ددانه‌كه‌ ده‌مار بڕ كرابێت یان نا.

  

زۆرترین بینراو